توانا ئه‌مین
ئه‌م وێبڵاگه بۆ.. بۆ ته‌نیایی..؟
راستی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینیم كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، جگه له‌و سایته ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیییه گشتیانه‌ی من ده‌یانبینم، كۆمه‌ڵێكی هیجگار زۆر وێبلاگی تاكه‌كه‌سی هه‌یه، كه له‌ناو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌كیان هیجگار قه‌شه‌نگ و ناسكن، وێبلاگه‌كان وه‌ك سایته گشتییه‌كان خوێنه‌ر هه‌ناسه سوار ناكه‌ن و ره‌نگه دواجار لانه‌یه‌كی ئارم بن بۆ خوێنه‌رێكی شه‌كه‌ت..به هاندانی هاوڕێی ئازیزم {باران} بیرم له‌وه‌كرده‌وه منیش ماڵێكی بچوك، ژورێكی خنجیله له‌م هه‌رێمه بێسنوره‌ی ئه‌لكتروندا وه‌ربگرم.. جێگابوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌نیان له راستیدا له‌وه‌ها شوێنێكیشدا مه‌حاڵه...!
هه‌رچۆنبوو جارێ ئه‌م وێبڵاگه بچوكه‌مان خستۆته كار.. ئێوه‌ی ئازیز لێره‌دا ده‌توانن لانی كه‌م هه‌ندێك له‌نوسینه‌كانی من یان باشتر وایه بڵێم له خه‌یاڵاته‌كانی من ببینن.. به‌ڵێن به خۆم و به ئێوه‌ش له كوێدا تاقه‌تم لێی نه‌ما ده‌وه‌ستم..!
هەر بەفر دەبارێ، لەوە دەچێ ئێرە هیچی دیکەی لێ ڕوو نەدات جگە لە بەفر بارین! سەیری مناڵێک دەکەم کە لە باخچە سپییەکە شێرە بەفرینە دروست دەکات، بیر لە تەنهایی دەکەمەوە، نازانم بۆ لەخۆوە دەکەومە یادی شعیرێکی گروس عبدلملکیان؛ کێشات بەشانمدا تا تەنهاییم لێ بتەکێنی.. بەچی دڵت خۆشکردووە؟ تەکاندنی بەفر لە شانی شێرەبەفرینە؟
,23:23
,
2010/2/5 ,
ئەمڕۆ ئالان پەری هاوڕێم بردمی بۆ مۆزەخانەی (گلیبپتۆتیک) لە کۆپنهاگن-ی پایتەختی دانیمارک، لێرە پەیکەرگەلێکی تایبەت، توحفاتی ناوازە، بەرهەمهایەکی هونەری گەورە هەیە، لەساڵۆنە فراوان و نیمچە تاریکەکانیدا بیری مرۆڤە کەم چانسەکانی مەملەکەتەکەی خۆمم کردەوە؛ بیری خوێنکارەکانی شێوەکاری، بیری شێنێ-ی خوشکم، کە ئەوە پەیمانگا تەواو دەکات و هێشتا ئەم جێگایانەی لە فیلمیشدا نەدیووە، بەدەم ئەم خەیاڵانەوە لەناو هۆڵی تابلۆکاندا بەر وێنە دەگمەنەکانی سیزان و ڤانکوخ و ڕامرانت کەوتم، بۆ ساتێکی کورت چێژی بینینم لەگرنگترین بەرهەمە هونەرییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بینی، حەیفێ جێتان خاڵی.
,20:45
,
2010/1/20 ,
چەند خۆشە لە مۆرۆکۆ بیت، ئەم وڵاتە رەنگی وەهای تێدایە هێشتا زمان پەی پێنەبردووە، لێرە سەرلەنوێ دروستکردنەوە هەیە، سەرلەنوێ نەخشاندن، وەک شتێک؛ خوێنی خالیق بەدەماری ئەم بونیامانەیا دەجمێت.
,21:49
,
2010/1/19 ,
سه‌ردار عه‌زیز ئه‌گه‌ر نه‌هاتمایه بۆ ئێره، وه‌ک رابه‌ر فه‌ریقی شاعیر هێنده‌ی قه‌رات پڕبووم له‌بێزاری. وه‌ک توانا ئه‌مین سیخناخ له‌دڵته‌نگی. وه‌ک ئاواره عه‌بدوڵای سینه‌ماکار هه‌موو ته‌مه‌نم هه‌ر له‌ده‌ڤه‌رێکا ده‌گوز‌ه‌شت، خه‌ونم به‌ئیکیرا کوراساوه ده‌بینی. ره‌نگه وه‌ک مامۆستا نه‌وزاد ره‌به‌ن. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا دایکم ژنێ له‌خزمانی بۆ ئه‌هێنام، بچکۆله‌و خڕ، منیش کۆشێ مناڵم ئه‌بوو. جار جارێ ئه‌هاتم بۆ شار. شار یانی سلێمانی. له‌زستاندا چاکه‌تێ چه‌رمی روشه‌ڵی، ره‌نگ ره‌شی، پڕ له‌بۆنی دوکه‌ڵم له‌به‌رئه‌کرد، له‌هاویندا تی شێرتێ مل خڕ، له‌ره‌نگی شه‌مامه. له‌به‌رده‌رکی سه‌را به‌دوای رۆمانی قه‌به‌دا ئه‌گه‌رام. زیاتر کازانتزاکیم ئه‌خوێنده‌وه. سه‌رم له‌فه‌لسه‌فه ئه‌خورا،
درێژه‌ی بابه‌ت...
,20:10
,
2010/1/13 ,
مەنسوور تەیفوری
که‌سێک له ژوورێکدایه، خۆیه‌تی‌و سێ دانه سێ‌و؛ برسییه. سێوی یه‌که‌م‌و دووهه‌م تاقی ده‌کاته‌وه، هه‌ردوو کرمێن، فڕێیان ده‌دات، ته‌نیا یه‌ک سێوی به‌ده‌سته‌وه ماوه، سێوی سێهه‌م، نازانێ چی بکات، به‌برسیی سه‌ربنێته‌وه، واز له‌خواردن بهێنێت‌و ده‌یان پرسیاری دیکه که ده‌کرێ له‌چرکه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌م دۆشدامانه تووشی که‌سێکی بکات. له‌م چرکه‌دا ئه‌وکه‌سه ده‌گۆڕێت بۆ بوونه‌وه‌رێک که یه‌که‌م که‌شفی فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنه: سووژه، که‌سێک که بێ پشت‌و په‌نا ده‌بێ له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانی خۆیدا به‌رپرسیار بێت، که‌سێک که هاوکات ناتوانێ له چییه‌تی‌و چۆنایه‌تی سێوی سێهه‌م بزانێت‌و که‌چی ده‌بێ تاقیشی بکاته‌وه، بوونه‌وه‌رێک که ته‌قدیری تاقیکردنه‌وه‌یه
درێژه‌ی بابه‌ت...
,12:55
,
2009/12/25 ,
بەرزان هەستیار
لە هەر جێیەک هەڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ ڕوخان(مەحوی) ئەگەر عەقڵی ببێ ، لەو جێگە ئاونگی عەقڵ چبکا ؟! " مەحوی " لە ناکاو ، خۆم ئەدەم بە شووشەی باڵەخانەکەی مردنا و ئەو درزێکیش ناکەوێتە نێوچەوانی و من وەک بێچووە کەنارییەکی ماندوو.... بە باڵی شکاوەوە بەرئەبمەوە سەر زەوی ، فوو ئەکەم لە کڵپەی وەحشەت و ئەو ، مێشێک نابێتە میوانی و من ، زیاتر ، بڵێسەی تەنیایی تاریکییم تیا هەڵئەکات ، لەگەڵ گۆڕ لە یەکدی ورد ئەبینەوە و من هیچی لێ حاسڵ ناکەم و ئەو ، لە خۆم بەڵەدتر ، پیاسە بە کووچەکانی خەیاڵما ئەکات ؛ بە خۆم ئەڵێم ، با هەموو شتێک وەلا نێین
درێژه‌ی بابه‌ت...
,12:46
,
2009/12/25 ,
تێکۆشه‌رخالید
یه‌که‌م ئێواره‌ى بوو ڕووبه‌ڕووى ته‌رمێکى وا ترسناک ببێته‌وه،ئه‌و ته‌رمه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک گه‌نجه‌وه دۆزرابووه‌وه،له‌ناو ته لیسێکى قاوه‌ییدا،ته‌رمه‌که پیاوێکى ڕه‌شتاڵه‌ى لاوازبوو،له‌ناوقه‌ددا کردبوویان به‌دوو که‌رته‌وه،دیاربوو به‌ته‌ور بڕدرابووه‌وه،گه‌نجه‌کان له پێش ئه‌فسه‌رى لێکۆڵه‌ره‌وه،ئه‌وه‌یان وتبوو که نازانن له‌کوێ دۆزیویانه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت کاته‌که‌یشیان نه‌ده‌زانى،ئه‌فسه‌ره‌که له کۆتایی و وه‌ڵامى لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا وتبووى ئه‌وان له‌ترسا بیریان چۆته‌وه،که‌ئه‌وه‌یش گه‌وره‌ترین کاره‌ساته، هه‌موو هه‌وڵه‌کان بێ مایه ده‌که‌نه‌وه،ترس له‌هه‌ر شتێک له‌دنیادا، واته کوشتنى ئه‌ودیو و خۆت،مه‌یتبه‌ر پیاوێکى لاوازى چاو که‌سک بوو،له‌شه‌ودا مرۆ نه‌ده‌وێرا تێی بڕوانێت،مۆته‌که بوو،چاوه‌کانى وه‌ک پشیله ده‌بریسکانه‌وه،عاده‌ته‌کانى ژیانى
درێژه‌ی بابه‌ت...
,11:19
,
2009/12/10 ,
عه‌زیز مه‌حموودپوور
له‌وانه‌یه هه‌م بۆ من و هه‌میش بۆ ئێوه باشتر وابێ پێش ئه‌وه‌ی که‌سێک من به ئێوه بناسێنێ بۆخۆم هێندێک سه‌باره‌ت به خۆم بدوێم. ئه‌وه‌ی مه‌علومه ئه‌وه‌یه که بڕیاره پاش بێنه و به ره‌یه‌کی زۆر که‌سێک بکوژم و پاشان شوێنی قه‌تڵه‌که به‌جێ بێڵم. ئه‌وه‌ی بۆچی و چۆناوچۆن ده‌بێ بیکوژم مه‌علوم نی‌یه و له درێژه‌ی زه‌ماندا ڕوون ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی وا ڕوونه ئه‌وه‌یه که پێموایه پیاوێکی یان کوڕێکی بیست و چوار یان پێنج ساڵانم ، شه‌ست و نۆ کیلۆم و باڵام سه‌ت و حه‌فتا و چوار سانته و موی سه‌رم ڕه‌شێکی قه‌ترانییه و به پێچه‌وانه چاوبرۆ ڕه‌ش نیم، به‌ڵکو چاوم کاڵه و له زه‌مینه‌ی پێسته سپی و ناسکه‌که‌ی ڕوخسارم به باشی حه‌جماوه. که‌پۆم شوش و باریکه و لێوم
درێژه‌ی بابه‌ت...
,17:26
,
2009/11/29 ,
ڕێبوار سیوەیلی
من باسی سرووشت لەلای فەیلەسووفەکان ناکەم، بەڵکو باسی سرووشتی سادەی دەوروبەری مرۆڤی ئاسایی دەکەم، کە پێشئەوەی فەیلەسووفەکان سەرهەڵدەن و تەفسیر و تێگەیشتنی قووڵ لەبارەی پەیوەندیی سرووشت و مرۆڤەوە بخەنە ڕوو، هەم سرووشت هەبووە و هەم مرۆڤ و هەم پەیوەندیی نێوانیان. بەڵام ئێستا لە ژیانی مرۆڤی کۆمەڵگایەکی وەک ئەوەی ئێمەدا، دەکرێ بپرسین ئێمە چ پەیوەندییەکمان بە سرووشتەوە ماوە، یان چی لە ژیانی ئێمەدا سرووشتیە؟ ڕۆژگارێک ئێمە لە باوەشی سرووشت و سەرمەست بووین بە دیمەن و فۆرمە سرووشتیەکان، ڕۆژگارێک سرووشت بە ئەندازەیەک کاریگەریی لەسەر ژیانی ئێمە هەبوو کە ڕەنگدانەوەکانی لە هەموو لایەنەکانی ژیانماندا دەبینرا. گەڕیدە و مرۆڤناسە بیانییەکان، ئێمەیان بە سرووشتیترین نەتەوەی ئەم ناوچەیە ناوزەد کردووە و ئێمەش لە داهێنان و پرۆسەی کەلتوورسازی خۆماندا هاوتەریب لەگەڵ سرووشتی سرووشت خۆیدا، ئەوەندە کارامەیی و سەلیقەمان نواندبوو، کە جێی سەرسووڕمانە. تۆ وەرە و بیهێنەرەوە پێشچاو، کە چۆن خەیاڵی سرووشتیانەی ئێمە توانیویەتی لە شووڵی دار بی و قامیش و زەل، دەفر و نانەشانە و قووڵینە و قرتاڵە و سەبەتە و تەیمان و شەپقە و لانک و لەیلووکی منداڵان دروستبکات.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,17:08
,
2009/11/26 ,
من بۆخۆشیى نانووسم، نا.. من دەنووسم تا لەشەڕی ئەفکارى خۆم ڕزگارم ببێت.. ئەمەش شتێک نییە بەویستى خۆم، بەڵکو شتێکە ناچارم. فریدریک نیچە، ویستی هێز
چەند رۆژێکە باشم .. ئەمە حاڵمى خراپکردووە! ریتمی تێکداوم. دەزانی من رانەهاتوو باشبم! خۆشت دەزانی کە بۆتدەنووسم (باشم) درۆدەکەم.. حەقیش نییە ئیتر من دەسکاری وەڵامەکەم بکەم، حەق وایە تۆ پرسیارەکەت بگۆڕی.. بمتوانیایە کارەکەتم ئاسانتر دەکرد، بەڵام خەنجەرێک لەم سنگە لاغرەم هەڵبچەقێنەو ئەم خیانەتەم لەخۆم پێمەکە.. ئەمە مێژووی منە؛ مــن بــــاش نــیـــم. حەزدەکەم وەک تاکێ گۆرەوی دڕا‌و لەدڵمت داماڵم‌و تادەستم دەگات فڕێتبدەم، بەقەولی دۆستە کرماشانییەکەم زۆر دەترسم دیداری من‌و تۆ بکەفێتە قیامەت.. دەزانی من‌و تۆ وەکو یەک‌و هەشتین! هیچ یەک‌و هەشتێکی تر‌نا، تەنیا ئەوەی وا لەناو لەپی چەپتدا.. پلانم هەیە؛ دەست لەخۆم هەڵبگرم‌و واز لەتۆ بهێنم، ئەمە بۆ هەردووکمان باشترە.. کە ئەمە دەڵێم ئەشزانم غوربەت یانی ئەوشوێنەی تۆی لێنیت...!
درێژه‌ی بابه‌ت...
,13:33
,
2009/11/21 ,
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
بیرم دێ منداڵیی من و خۆمم باش بیر دێ من و خۆم پێکه‌وه کراسێک و شه‌رواڵێکی پینه پینه و دۆشه‌گێک و جووتێ پێڵاو و دڵێکی ساده و سه‌رێکی پڕ خه‌ونی ڕه‌نگاوڕه‌نگمان هه‌بوو. بیرم دی من و خۆم ده‌ڕژاینه یارییه‌کانه‌وه من وه‌ک سێوێکی سوور بریسکه‌م ده‌هات خۆم وه‌ک هه‌نارێکی ده‌م به پێکه‌نین هه‌ر ده‌نکێکی ڕه‌نگێکی لێده‌ڕژا نه من دڵم هات چاوی ده‌نکێک هه‌ناری خۆم کوێرکه‌م نه خۆم ڕه‌نگێکی منی بریندارکرد من له سه‌ر باڵی کۆترێک داده‌نیشتم خۆم ده‌هاته سه‌ر باڵه‌که‌ی تری
درێژه‌ی بابه‌ت...
,14:39
,
2009/11/8 ,
سەردار عەزیز
یەکێک لەو پرسیارانەی زەمانێکی زۆرە بیری لێدەکەمەوە، وردە وردەش کار لەسەر وەڵامدانەوەی دەکەم، پرسی گەیشتن بۆ من کارێکی فە‌لسەفی زێدە دڵگیرە. من بەهیوام لە داهاتوودا کارێکی فە‌لسەفی بکەم، لە ژێر ناوی رامان لە گەیشتن. لە هەمانکاتدا وەڵامدانەوەم بۆ ئەم پرسیارە، سەرتاپای لەو دیدەوە سەرچاوە دەگرێ. دەتوانین وێنای ئەم پرسیارە وەک خانوو بکەین. بڕگەی (نووسەران هەمیشە لە سەفەردان)، وەک زەوی، یان بنەڕەتی ئەو خانووە، وەهایە، ئەم زەوییە، زەوییەکی تایبەتە، چەند خەسڵەتێکی هەیە. یەک: راستییە‌کی رەق، وەک چۆن بنەڕەتی خانوو دەبێت لەسەر زەوییەکی فشەڵ نەبێت، ئاواش بڕگەی (نووسەران هەمیشە لە سەفەردان)، وەها خۆی دەردەخات کە راستییە‌کی گومان هەڵنەگرە. لەسەر ئەم راستییە پتەوە، بنەڕەتێک داڕێژراوە، ئەم بنەڕەتە لە بڕگەی (سەفەرگەلێکی جیاواز)دا خۆی دەبینێتەوە، وەکچۆن بنەڕەتی هەموو خانوویەک دەبێتە بنەڕەت بۆ بنیاتی گشتی، پاشان جیاکردنەوەی لە خانووەکانی تر، ئاواش ئەم بڕگەیە دەخوازێت ناسنامەی سەفەری نووسەر جیا بکاتەوە لە سەفەری ئەوانی تر، لە هەمانکاتیشدا ئاماژە بەوە دەکات، کە سەفەری هەر نووسەرێک تایبەتمەندی خۆی هەیە و جودایە لە سەفەری نووسەرەکانی تر.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,15:43
,
2009/11/6 ,
گفتوگۆ: جەمال نەقشبەندی
2-1
-حەمە عومەر چۆن پێناسەی شیعر دەکات؟
- پێناسە بۆ کێ؟ بۆ خۆی؟ یان بۆ بەرامبەرەکانی؟
- لە سەرەتادا بۆ خۆی و پاشان بۆ بەرامبەرەکەی.
- بۆ خۆم وەکو هەر شاعیرێک شیعر پێناسەی نییە و نەمکردووە، تەنیا هەستی پێدەکەم. گۆمێکە و تێیدەکەوم. تەمێکە و دامدەگرێت. تاوێکە و لە گیانم بەردەبێت. من تەنیا هەستی پێدەکەم. لە راستیشدا من بە دوای ئەودا ناگەڕێم، بشگەڕێم بۆ من نادۆزرێتەوە. ئەو دێت بۆ لای من و لە پڕێکدا داگیرم دەکات، من شیعرم نەنووسیوە، شیعر منی نووسیوە، شیعر خۆی کردووە بە جەستە، هەست، ناخ، قەڵەم و وشەی مندا و خۆی نووسیوەتەوە. هی ئەوەشە من شاعیرێکی زۆر بڵێی دیوان ئەستوور نیم، شیعر کە هات، دەمناسێت، منیش ئەو دەناسم، ئیتر پێویست ناکات بۆ خۆم پێناسەی بکەم، کام عاشق و خۆشەویست دڵدارەکەی پێناسە دەکات، ئەو تەنیا هەستی پێدەکات و لەبەردەمیدا سەما لەسەر لاقی گیان دەکات، پێناسەکردن بۆ بەرامبەرە، لە کاتێکدا تۆ بۆ کەسێک لەسەر شتێک دەدوێیت، پێناسەکردن و ئەو زاراوە لۆجیکی و مەنتیقیانە دێنە کایەوە.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,01:29
,
2009/10/30 ,
ئاریان ابوبکر حەوت جار خۆمم بینى یەکەم جار:کەلەباوکمەوە چوومە ناو دایکمەوە دووەم جار:کەبوم بە دانیشتووى سەر زەوى سێ یەم جار:کە بە چەقۆکانى زەمەن خەتەنە کرام چوارەم جار:کەلەخەوما نە خەوتبوم پێنجەم جار:کە ئاوێنە تەماحى تێ‌کردم شەشەم جار:کە لە شەوى هەنگوینیا بە تەنیا هەر
خۆم بووم حەوتەم جار:کە خۆمم نەبینییەوە جارێکى تریش خۆمم بینى خۆمم بینى کە بە تەنیا خستمیانە قەبرێکى دوو نەفەرییەوە ئاخر من من ئەمەوێت لە سێ شوێنا بمرم یەکەم شوێن:لە ناوەڕاستى گەردێک ئاودا. دووەم شوێن:لە پشتى باوکما ڕاست نەبمەوە. سێ یەم شوێن:لە ناو سکى دایکما لە بار بچم.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,01:23
,
2009/10/29 ,
ئەحمەدی شاملوو
دێن بۆن به ده‌مته‌وه ده‌که‌ن نه‌کا ڕۆژێک وتبێتت خۆشم ده‌وێی. دێن بۆن به دڵته‌وه ده‌که‌ن ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم. خۆشه‌ویستی له دارته‌لی قه‌راخ ڕێگه‌ی به‌ربه‌ستکراو شه‌ته‌ک ده‌ده‌ن ده‌یده‌نه‌به‌ر قه‌مچی و شه‌للاق ده‌بێ ودمی خۆشه‌ویستی له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون، بیشارنه‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,16:37
,
2009/10/27 ,
به‌شدار سامی
نووسینه‌وه‌ی ژێرپێیه‌کانی کۆڵانێک له که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی نیگه‌رانیدا 1 سنگم پڕبووه له نیگه‌رانی ته‌ڕایی جه‌سته‌م له جۆگه‌کانی مندالیدا جێماوه به حاڵ گه‌یشتومه‌ته ئێره به حاڵ پیاوێکم کۆکرده‌وه بۆ گه‌یشتن به ئێره پیاوێک له پاشماوه‌ی ته‌نیایی پیاوێک له ڕژانی ژێرپێیه‌کانی ته‌نیایی تا گه‌یشتن به ئێره پارچه پارچه. ڕه‌نگه له ئه‌ساسه‌وه بۆ ئه‌وه هاتبم تا ته‌نیابم ئه‌گینا ئه‌م هه‌موو ته‌نیاییه بۆ له من دا کرمۆڵه‌ی کردووه؟ ده‌م کوتێ ئه‌م ئاژاوه‌یه ئه‌م ئاژاوه‌یه له‌سنگم دا نیگه‌رانی ده‌کوتێ ئینسانبوونم ده‌کوتێ.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,15:55
,
2009/10/27 ,
لەیـــلا
بیردەکەمەوە شار ئەو کات دەتوانێ شاری تۆ بێ کە بتوانی شەقامەکانی گەز کەی و کەلێن و قوژبنەکانی بیرەوەرییەکت وەبیر بهێننەوە. بیر دەکەمەوە شار ئەو کات دەتوانێ شاری تۆ بێ کەسێکی لێ بێ تۆ بتوانی قۆڵ لە قۆڵ، شان بە شانی، شەقامەکانی دەگەڵ گەز کەی و جێ پێی بیرەوەرییەک لە خۆتان بە جێ بهێڵن. بیر دەکەمەوە شار ئەو کات دەتوانێ شاری تۆ بێ کە تۆ ئێوارەیەکی تەر وەک ئەمڕۆ بە شەقامێکی چۆلدا تێپەڕ بی و خشە خشی گەڵاکانی ژێر پێت و بۆنی پایز و نەرمە بارانەکەی، بیرێکی کۆنی لەبیر کراوت بۆ زیندوو کاتەوە و بزەت بخاتە سەر لێو!
بە خۆم دەڵێم لەیـــلا ئەو شارە بۆت بە شاری تۆ و بزەم دێتە سەر لێو!
,13:36
,
2009/10/24 ,
باران
بۆ خستنه‌وه جووڵه‌ی ئه‌م لاشه بێگیانه، له ده‌می ته‌نیابوونمه‌وه سه‌رقاڵی گرێدانی تاڵه‌ده‌زووه‌کانم به خۆمه‌وه. له‌و ساڵانه‌وه به عاده‌تی ئه‌و بووکه‌ڵانه‌وه مه‌حکومم که ده‌ستێک له سه‌ری سه‌ره‌وه سه‌مایان پێده‌کات. ڕۆحی من، کاتی ده‌رچوونت لێم، ده‌بوو جه‌سته‌یه‌کی ساردوسڕ بمێنمه‌وه. کاتی جودابوونه‌وه‌م لێت، ده‌ستم به دڵمه‌وه گرت و بۆمخواستیت به‌ره‌و به‌رزایی بکشێیت و له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕ ژیان مه‌ریه‌مێکی به‌ژن زراڤ ببینییه‌وه. شیرینم، تێکهه‌ڵکێشانمان به‌یه‌کدی له ئه‌زه‌له‌وه جوانترین هه‌ڵه بوو سروشت کردی. وه‌لێ لێکترازانمان غه‌مناکترین وێنه‌ی دنیا بوو که قه‌ده‌ر به‌ڕاستی گرتی.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,13:07
,
2009/10/24 ,
مه‌ریوان وریا قانیع
به‌ر لە مردنی بە ماوەیەکی کەم فەیلەسوفی فەرەنسی میشێل فۆکۆ داوای ئەوە دەکات ئینسان ژیانی خۆی بکاتە ”کارێکی هونەری“. لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانیدا دەڵێت ”ئەوەی سەرنجی منی راکێشاوە ئەوەیە کە هونەر لە کۆمەڵگای ئێمەدا بۆتە شتێک کە تەنها لەگەڵ شتە ماتریاڵییەکاندا مامەڵەدەکات، نەک لەگەڵ ئینسان یان لەگەڵ ژیاندا. هونەر بۆتە پیشەی چەند کەسێکی لێزان کە پێیاندەگوترێت هونەرمەند. بەڵام بۆچی نابێت هه‌موو کەسێک خەریکی ئەوەبێت ژیانی خۆی بکاتە کارێکی هونەری. بۆچی دەشێت گڵۆپێک، یان ماڵێک بکرێن بە کاری هونەری بەڵام ژیانمان نەکرێت بە هونەر؟“. ”ئەی ئینسان، ژیانت بکە بە تابلۆیەکی هونەری“. کردنی ژیان بە تابلۆیەکی هونەری ئەو داواکارییەیە کە لەپشتی دیدی میشێل فۆکۆوەیە بۆ ئینسان‌و بۆ هونەر. ئەم داوکارییە بریتییە لەداواکردنی فەلسەفەیەکی ئەخلاقی نوێ کە فۆکۆ ناویدەنێت ”جوانکاری بوون“، واتە کردنی بوونی ئینسان بە پرۆژەیەکی ئیستاتیکی.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,17:56
,
2009/9/12 ,
نیهاد جامى
لە ڕوانینێکى جیاواز دەمانەوێ عەشق لەڕووى تیۆریەوە بخوێنینەوە، هیوادارین ئەوکارە نەبێتە هۆى کوشتنى عەشق، بەدڵنیاییەوە تیۆرەکان لەناو عەشقەوە خۆى سەرهەڵدەدەن، بۆیە ئەوە کتێبەکان نین ئەو ووتارەیان بە ئێمە نووسیووە، بەڵکو لە ڵشت ئەو نووسینەوە کۆمەڵە حیکایەتێکى عەشق ئامادەبوونیان هەیە کە بەڵێى ئەزموونەکانى عەشق هەوڵمانداوە ئەو ڵەیوەندیانە بە تیۆریزە بکەین، بە تایبەت کاتێ ویستومان ئەزموونى یادەوەرى خودى بگوازینەوە بۆ خوێندنەوەى سیمیۆلۆژى بۆ عەشق، ئەگەر لەو کارەدا نەمانتوانى دیدێکى جیاواز بە عەشق ببەخشین، بەڵام توانیومانە لەو رٍێگەیەوە بەشدارى لەو ڕۆژە بکەین و دڵى یار ڕابگرین بەوەى هێشتا ئەو لەناوما ئامادەیى هەیە، بەڵام لێرەوە دەڵێن ئەگەر شکست و ئازارى تۆ نەبوایە ئەو هەموو تێگەیشتنە ڕەخنەییە بۆ عەشق لە دایک نەدەبوو، ئەى یار تۆ چ ئەفسانەیەکت لەناخما خوڵقاندووە.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,16:47
,
2009/9/12 ,
پاتریك زوسكیند
به مه‌به‌ستی هاندان و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیازێكی خراپی بووبێت، ڕه‌خنه‌گرێك به‌ڕووی كچێكی خه‌ڵكی شتووتگارتدا، كه له یه‌كه‌مین پیشانگای تایبه‌تیی خۆیدا هه‌ندێ تابلۆی جوانی كێشابوو، گووتی: ئه‌و كارانه‌ی تۆ ده‌یانكه‌یت پڕ به‌هره و سه‌رنجڕاكێشن، به‌لام نه‌تتوانیوه زۆر به بابه‌ته‌كانتدا قووڵ ببیته‌وه. كچه‌كه تێنه‌گه‌شت له‌وه‌ی مه‌به‌ستی ڕه‌خنه‌گره‌كه چی بووه، بۆیه یه‌كسه‌ر تێبینییه‌كه‌شی له‌بیرچۆوه. به‌لام هه‌ر دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه رۆژنامه‌یه‌ك دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌گره‌كه‌دا كردبوو، دیسان ڕه‌خنه‌گره‌كه گوتبووی: ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده گه‌نجه به‌هره‌ی زۆری هه‌یه و كاره‌كانیشی هه‌ر له یه‌كه‌م بینینه‌وه سه‌رنجت ڕاده‌كێشن، به‌لام به‌داخه‌وه بابه‌ته‌كانی قووڵ نیین. كچه‌كه كه‌وته بیركردنه‌وه، كه‌وته ڕامان له تابلۆكانی خۆی، به تابلۆ كۆنه هه‌ڵگیراوه‌كانیشیدا چووه‌وه، سه‌یری ئه‌و وێنانه‌شی كرد، كه ئێستا كاری تێدا ده‌كردن، به‌لام سه‌ری شووشه مره‌كه‌به چینییه‌كانی نایه‌وه، فڵچه‌كانیی شوشت، ده‌ستی دایه پیاسه‌كردن.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,18:07
,
2009/9/5 ,
ئاوات محەمەد
لەم کتێبەی (توانا ئەمین)دا لەبەردەم چەند دەقێکیداین مەگەر کتێبێکی لەو شێوەیە بتوانێت پێکەوە کۆیان بکاتەوە، لە شیعرەوە بۆ لێکدانەوەی کۆمەڵناسیانە، لەئەدەبەوە بۆ چەند دەقێکی ئەندێشەیی، وەک ئەوەی پێکەوە پیاسەیەک بکەین و بەئاسانی لەسەر بابەتێک رێکنەکەوین بۆ لێدوان درێژەدان بەدیالۆگ، نووسەر سەرەتا لەخۆتەقاندنەوە دەست پێدەکات، وەک دیاردەیەکی ئیستاتیکییانە لێکدانەوەی بۆ دەکات، لەیەکەم رستەوە بۆ ناو جیهانی میتۆلۆژیا دەمانباتەوە، کە بەپێی لێکدانەوەی ئەم بریتییە لەجوڵەی مرۆڤ لە سەنتەرەوە بۆ خاڵێکی تر، وەک تاقیکردنەوەیەکی ئیرادەگەرییانەی خود تەماشای دەکات، کەئەفسانە لەبنەمادا بیر لەتوانستی تاک ناکاتەوە وەک نووسەر ئاماژەی بۆ دەکات، بەڵکو میتۆلۆژیا کۆتکردنی تاکە لەبەردەم هێزێکی نادیار و سیفەتە خواوەندییەکان وەردەگرێت مرۆڤ دەبێتە خاڵی لاوازی سەنتەرێک کە پێی دەوترێت هێزی رەها، ئەگەرچی (توانا) دەیەوێت خوێندنەوە بۆ دیاردەی ئیسلام و ئیسلامگەرا بکات،
درێژه‌ی بابه‌ت...
,16:00
,
2009/8/15 ,
رامیار مه‌حمود
(من له کاتێکی تردا نامه‌ت بۆ ئه‌نووسم، ئێستا سه‌رقاڵیم زۆره، هه‌ر په‌لێکم که‌وتۆته لایه‌ک، رۆژانه بێ هیچ هۆیه‌ک خه‌مگین ئه‌بم، شه‌وانه‌ش هه‌روه‌ها، ساڵانێکی زۆره ته‌نها چه‌ند شه‌وێک به ئاسوده‌یی نوستووم، ناشتوانم حه‌یای خۆم به‌رم له‌سه‌ر عه‌شق و دڵداری بنووسم..)
خه‌مگینی خواردوومی ئه‌مه‌وێت بڕۆم شاعیرێک له‌ناو مندایه ناهێڵێت بحه‌سێمه‌وه زمان له گۆشت و ئێسقانم ئه‌گرێته‌وه وشه له هه‌ناسه‌م دروست ئه‌کات ئه‌مه‌وێت بڕۆم ئه‌مه‌وێت له زمانیش بێمه‌وه ده‌ره‌وه ئه‌مه‌وێت برین له نووسین بشارمه‌وه هه‌رکاتێک رێگایه‌ک بدۆزمه‌وه بۆ ژیان قه‌ت ناگه‌ڕێمه‌وه ناو نووسین.. زۆر بێتاقه‌تم.. هه‌ست ئه‌که‌م خۆشم ئه‌وێت... هه‌ست ئه‌که‌م:
درێژه‌ی بابه‌ت...
,16:13
,
2009/8/13 ,
چەند سەختە تەنهابی چەند سەختە تەنهانەبی چەند سەختە تەنهابی‌و تەنهانەبی
کەریم دەشتی
,15:53
,
2009/8/13 ,
دڵشاد عه‌بدوڵڵا
ژووره‌که‌م که‌شتییه‌که به‌سه‌ر پشتی ته‌نیاییه‌وه له به‌نده‌ری ڕووناکییه‌وه ته‌کان ده‌دا بۆ کوێ تاریکه له هه‌ر کوێوه ده‌یکه‌یته‌وه... ئه‌وێ ده‌رگایه‌تی کلیل گومان ده‌کا له کردنه‌وه‌ی بۆنی واهیمه ڕژاوه هی منه، تێکه‌ڵی داروپه‌ردووی بووه ژووره‌که‌م هه‌ر خۆمم تێیدا که‌چی به‌رده‌وام ده‌نگی چه‌ند که‌سێک دێ که‌لوپه‌ل کۆده‌که‌نه‌وه جانتایان ئاماده ده‌که‌ن هه‌ندێک سه‌فه‌ر ده‌که‌ن و هه‌ندێک دێنه‌وه ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام لێره‌یه ته‌نیاییمه..
,16:03
,
2009/8/8 ,
خۆش خۆش لەپێشییەوە دەڕوات‌و ئەوى شوێن خۆى خستووە، سەگێگ ژنێکى بۆ پیاسە بردووە، من سەیرى شینایى دەکەم.. لێرە نیم.. تەنیایى هەڵیپێچاوم، قولەپێمى گرتووە، سەیرى دەکەم پێمدەوەڕێ، گەماڵێکى خرپنە، چاوى لەسەر قەتیسدەکەم، ژنەکە گەشکە دەیگرێت وادەزانێ من بیر لەسەگەکەى ئەو دەکەمەوە، شتێک دەڵێ.. دەزانم فزولییەکەت لێناگەڕێ‌و سەرم کوندەکەیت ئەگەرنا بۆم نەدەکردیتە کوردى. لەئیمەیڵێکدا بە دلاوەر دەڵێم "ئوستاز.. غوربەت چۆن تایپدەکرێت؟ بۆم بنوسە.. خۆتدەزانى من لەئیملادا کۆڵم" دەروێشێک لەو سەهۆڵبەندانەوە بۆمدەنوسێت "ئازیز.. تۆ بۆ وادەکەیت؟ بۆ ئەوەندە خۆت هەڵدەکۆڵیت؟" ئەو نازانێ من لەسوبحى ساڵحانەوە لە ئەڵماس دەگەڕێم‌و مەغریبان بەڵا سەردەخەم!! بیر لە لێبوونەوە دەکەمەوە.. لێبوونەوە.. لێبوونەوە .. من وەک لێبوونەوەى قەیرەکچێک لەخوێن لێبوومەتەوە‌و هێندەش پێى دڵتەنگم.. ئەم هەموو ژنە چییە بەمندا دێن، من چیم بەم هەموو ژنەدا دەچم..! نەگبەتى گرتوومى‌و حەزدەکەم میزبکەم بە سەقفى ژوورەکەدا.. بۆمناکرێ! وەک پیاوێکى هەرزان لەمەیدانى چەرچییەکانم، گێژەگێژدەکەم کە دەبینم
درێژه‌ی بابه‌ت...
,14:35
,
2009/7/31 ,
ئێرنێست هێمینگوێی
وه‌رگێڕانی:عه‌زیز مهحموودپوورپشیلەی ژێر باران، کە وەرگێڕ لێرەدا بە (پشیله له بن باراندا) وەریگێڕاوە بەلای منەوە یەکێک لە هەرە چیرۆکە چوانەکانی هێمنگوایە، بۆیە لێرادا بۆتان دەنوسمەوە..
هۆتێل ته‌نیا دوو ئامریکایی لێ بوو. ئه‌وان که‌سیان له‌وانه‌ی له وه‌ختی هاتنه‌ده‌ر و چوونه ژوور له وه‌تاغه‌ک ه‌یان، توشیان ده‌بوون نه‌ده‌ناسی. وه‌تاغه‌که‌یان له نهۆمی دووی هۆتێل و به‌رامبه‌ر به ده‌ریا بوو. ده‌یڕوانی به‌سه‌ر پارکی میللی و ستونی یاده‌وه‌ری شه‌ڕدا. پارکی میللی دارخورمای گه‌وره و کورسیله‌ی سه‌وزی لێ‌بوو. وه‌ختایه‌ک هه‌وا خۆش بایه، دایم نه‌قاشێک به سێپایه‌که‌یه‌وه له‌وێ ده‌بیندرا. نه‌قاشه‌کان چۆنیه‌تی سه‌وز بوونی دارخورماکان و ڕه‌نگی کاڵی ئه‌و هۆتێلانه‌ی ڕوووه‌و باغ و ده‌ریا بوون،خۆش ده‌ویست. ئیتالیایه‌کان له ڕێی دوورڕا ده‌هاتن بۆ دیتنی ستونی یاده‌وه‌ری شه‌ڕ. ستونه‌که له بڕۆنز ساز کرابوو و له ژێر باراندا ده‌تروسکاوه. باران ده‌باری و دارخورماکان ئاویان لێده‌چۆڕا. نێونێوه ئاو له قوڵکه‌ی جاده‌ی خیزڕێژکراودا پۆنگی خواردبۆوه. ده‌ریا، له بن باراندا له هێڵێکی ڕاست و درێژدا، تێکده‌شکا
درێژه‌ی بابه‌ت...
,14:22
,
2009/7/31 ,
ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین
چیرۆکی شه‌قامی سه‌هۆڵه‌که، چیرۆکی شوێنی کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیری خه‌وبینه‌ر بوو، که‌ئێواران له‌گه‌ڵ داوکه‌تنی خۆرئاوادا له‌به‌رده‌م چایخانه‌یه‌کی سه‌فه‌ری و وه‌چاخێکی بچوکدا یه‌کیانده‌گرته‌وه. له‌باخچه‌یه‌کی بچوکی به‌رده‌م یه‌که‌م دوکانی ڕیزه‌دوکانه‌که داده‌نینشتن و تادره‌نگانێک، باسیان، چاکتر وایه بڵێم باسمان له‌بنیویه‌ت و وجودیه‌ت و مارکسیه‌ت و ئه‌ده‌ب و سوریالیه‌ت ده‌کرد.. چۆن هه‌مووان لێره کۆبووینه‌وه، چۆن یه‌کمانگرت له‌و شه‌قامه!، چۆن به‌چاوی گومانه‌وه وه‌ک کۆمه‌ڵێک (وجودی) لات و پات، بێگومان سه‌ربازی هه‌ڵاتوو له‌جه‌نگه به‌رده‌وامه‌کانی سه‌دام سه‌یرده‌کراین!، چۆن ئاوه‌ها له‌دوایدا هه‌مووان به‌ره‌و مه‌نفاکان کۆچمان کرد به‌چایچیه‌که‌ی هاوڕێمانه‌وه، که‌دوای کۆچی ئێمه ته‌نیا که‌وتبۆوه‌و ئه‌ویش له‌تاڕواگه‌کاندا گیرسیایه‌وه. چۆن هه‌مووان له‌دوای ڕاپه‌ڕین له‌به‌ر هۆکاری سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌شه‌ڕ ده‌هاتین و ئێوارانیش گه‌ر پاره‌مان پێ بووایه ده‌چووین له‌یانه‌ی بازرگانی، به‌تایبه‌ت له‌پایزدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانی پێکی ئه‌ره‌قی هه‌رزاندا شیعر یان چیرۆکمان بۆ یه‌کتری ده‌خوێنده‌وه. ئه‌و زه‌مه‌نه نه‌ڕۆژنامه هه‌بوو ، نه‌گۆڤار، نه‌ده‌زگایه‌ک هه‌بوو پێی بڵێن کورسیه‌کی هه‌یه بۆ ئه‌ده‌ب، بۆ هونه‌ر و خه‌وبینه‌ره‌کان.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,14:02
,
2009/7/28 ,
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح
بابه گیان! ئه‌وه منم مه‌رجانه، مه‌رجانه‌ی کچت. تۆ 42 ڕۆژی ته‌واوه له‌سه‌ر ئه‌م قه‌ره‌وێڵه‌یه که‌وتوویت، 42 ڕۆژه له بوورانه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وامدا بوویت. ئای که خۆشه چاوه‌کانت کرده‌وه. خۆ ده‌مناسیته‌وه؟ دوکتۆر وتی ڕه‌نگه که‌س نه‌ناسێته‌وه، ڕه‌نگه وه‌ک منداڵێک چۆن سه‌یری ئاسمان ده‌کات و له هیچ تێناگات، ئاوا سه‌یری ئه‌ملاو ئه‌ولا بکات. هه‌ر که ئوتۆمبێله‌که‌مان وه‌رگه‌ڕا، ئیتر من و تۆیان هانی بۆ ئێره. من ته‌نها ده‌ستێکم له‌جێ چووبوو هیچی تر، به‌ڵام ده‌م و چاوم پیس ڕووشا بوو، ده‌توت پڵه‌نگێک یاری له‌گه‌ڵ کردووم و بیری چۆته‌وه یاری بووه، به‌ڵام وه‌ک ده‌بینی چاک بوومه‌ته‌وه.به‌داخه‌وه دایه کۆچی دوایی کرد و له ڕووداوه‌که‌دا به‌سه‌لامه‌تی ده‌رنه‌چوو، نا من ده‌زانم هه‌ڵه‌ی تۆ نه‌بوو، سه‌رخۆشێک هاته سه‌ر ڕێگامان و تۆش ستۆپێکی له‌ناکاوت گرت و خۆت لادا تا نه‌یکه‌یت به ژێره‌وه، ئیتر ئوتۆمبیله‌که‌مان به‌سه‌رمه‌قوولات که‌وته دۆڵه‌که‌وه، کاتێکی زۆری ویست تا دایه‌یان دۆزییه‌وه، چونکه هه‌ر کاتی ستۆپه له‌ناکاوه‌که ئه‌و وه‌کو کۆترێکی بریندار له جامی پێشه‌وه‌ی ئوتومبێله‌که‌وه فڕی و زۆر به‌زه‌حمه‌ت دۆزییانه‌وه. له‌وه‌ش زه‌حمه‌تتر ئه‌وه بوو ده‌موچاوی بناسمه‌وه، هێنده ورده‌شووشه پیایدا چه‌قیبوون، سیمای ده‌توت ئینجانه‌یه‌که‌و ورده شووشه‌ت تیا چاندووه‌و به خوێن ئاوی ده‌ده‌یت.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,14:22
,
2009/7/27 ,
عه‌باس مه‌عروفی شانۆنامه‌نووس‌و چیرۆكنو‌وس‌و رۆماننووس، له‌ناوه هه‌ره دیاره‌كانی ئه‌ده‌بیات‌و رۆژنامه‌گه‌ریی هاوچه‌رخی ئێرانییه‌و په‌یكه‌ری فه‌رهاد-یش ناوی یه‌كێك له رۆمانه‌كانێتی‌و به یه‌ك له‌گرنگترین‌و ئاڵۆترین كاره‌كانی ئه‌م نوسه‌ره ده‌ژمێردرێت، ئه‌م رۆمانه له‌ساڵی 2002 خه‌ڵاتی (ئه‌رنۆڵد تسوایگ)ی وه‌رگرتووه‌و بۆ سه‌رزمانی ئه‌ڵمانی‌و ئینگلیزیش وه‌رگێڕدراوه. من ئه‌م رۆمانه‌م له‌فارسیه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه‌و رۆماننووسی كورد عه‌تا نه‌هایی دوای پێداچوونه‌وه‌ی وه‌رگێرانه‌كه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكاریشی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م رۆمانه‌و كاریگه‌ربوونی به‌رۆمانی (كونه‌په‌پووی كوێر)ی سادق هیدایه‌ت نوسیوه‌و ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌دا چاپببووه. ئه‌مه ئه‌كه‌مین ئه‌زموونی منه له‌بواری وه‌رگێڕاندا‌و له‌پێشه‌كی رۆمانه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌م كاره له‌لای من هێجگار جوان‌و جێگای چێژبوو، دوو ساڵ‌ونیوه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیم، به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤ زۆرجار له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ری رۆمانێكدا په‌یوه‌ندی دروستده‌كات‌و ده‌بێته دۆست یا هاوڕێی، لێ من زیاتر رۆشتبووم‌و ببومه عاشقی.. " ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاراس-وه چاپكراوه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ری كورد‌و كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه.
بۆ داگرتن تكایه كلیك له‌و به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بكه:
www.dengekan.info\dengekan\16\6369.html
,18:44
,
2009/6/8 ,
شیعری: حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش
شیعری (من و خۆم)ی حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش یه‌كێكه له‌ئه‌زموونه جوان‌و حیاوه‌زه‌كانی نه‌ك هه‌ر ئه‌م شاعیره، به‌ڵكو شیعری كوردی ئه‌م ده‌یه‌یه‌ی دوایی، ئه‌مه جارێك رای تایبه‌تی خۆمه‌و جارێكیش رای زۆرێك له‌و هاوڕێیانه‌یه كه له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات به سه‌رپێییه‌كیش بێت قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م شیعره كرد، ئه‌و پارچه پارچه‌بوونه‌ی له‌م شیعره‌دا ده‌بینرێت، خوێنه‌ری پشوو درێژ هه‌ناسه سوار ناكات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ چێژی مندا ته‌واو هاوڕیتمه،بۆیه دوای سوپاسی برای نوسه‌ر ئه‌وه لێره‌دا ئه‌م شیعره‌تان بۆ ده‌نوسمه‌وه:
كه‌س وه‌كو خۆم دڵی منی نه‌شكاندووه كه‌سێك نی‌یه من و خۆم ئاشت کاته‌وه. له هه‌موو دنیا خۆش ده‌بم له خۆم نه‌بێت. كه‌س شك نابه‌م منی له لادانێم خۆمی شێت كردووه. له شه‌ڕی نێوان من و خۆما من، من ناکوژم له داخی خۆم خۆم، خۆی ناکوژێ له داخی من له شه‌ڕی نێوان من و خۆما هه‌زاران ته‌رم كه‌وتوون، ته‌رمی خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانم. كه من پێده‌كه‌نم خۆم ده‌گری كه خۆم پێده‌كه‌نێت من ده‌گریم. من له خۆم تێناگه‌م خۆم له من تێناگات ده‌ڵێی هه‌ر یه‌که‌مان له مه‌مله‌كه‌تێكی تره‌وه هاتووین. من له خۆم هه‌راسانم، خۆم له من هه‌راسانه كه چی هه‌ر پێكه‌وه ده‌ژیین.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,17:44
,
2009/6/7 ,
"جل پۆشین شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕووتیه.... ئه‌گه‌ر (ڕووتی) ئاره‌زووێكی به‌رده‌وام بێت بۆ (پۆشین) ئه‌وا (پۆشین) (ڕووتی)یه‌كی ئه‌زه‌لییه.." له‌رۆمانی (مامزێڕ)ی كاروان عومه‌ر كاكه‌سوور-ه‌وه
هونه‌ری رووت‌و روتگه‌رایی سه‌ره‌تاكانی خۆی له‌مێژووییه‌كی هێجگار كۆن ده‌دا، بۆ ئه‌و چه‌رخانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مرۆڤ هێشتا (پۆشین)ی نه‌دۆزیبووه‌وه، هێڵكاریه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌شوێنه دێرینه‌كان، ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن. له قوناغی دایكساریدا جارێكی تر هونه‌ری رووتی په‌ره‌ده‌ستێنێت‌و ئه‌مجاره جه‌سته‌ی ژن وه‌ك خودایه‌ك وێنه‌ی ده‌كێشرێت.. به‌بڕوای من هێشتا سه‌رده‌می زێڕینی هونه‌ری رووتگه‌رایی روون نی‌یه، ئه‌و ساته وێنه‌ی جه‌سته بووه كارێكی هونه‌ری كه له‌پێناوی جوانیدابوو، نه‌ك له ناهوشیاری پۆشین یان سرووتێكی ئاینی یان كلتوریه‌وه بێت، ئه‌گه‌رنا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه خێڵ هه‌یه سه‌رجه‌می ئه‌ندامه‌كانی به‌ڕووتی ده‌ژین‌و هیچ ئه‌زموونێكی پۆشینیان نی‌یه، لێره‌دا پۆشین‌و رووتی وه‌ك یه‌كیان لێهاتووه؛ له‌وه‌ها خێڵێكدا جه‌سته‌ی رووت هێنده ئاسایی بۆته‌وه كه جیگای سه‌رنج نی‌یه، وه‌ك چۆن پۆشینی مرۆڤی نوێ (به هه‌ڵاوێرد له‌مۆده‌و وه‌ك سوژه‌یه‌ك) هیچ جێیی له‌سه‌ر وه‌ستان نی‌یه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,03:52
,
2009/6/1 ,
نووسینی: ئیتالۆ کالڤینۆ وه‌رگێڕانی: مامه‌ند قادری
له پیاده‌ڕه‌وێ پیاسه‌م ده‌کرد. چه‌ند هه‌نگاو بۆ دوایه گه‌ڕامه‌وه. له سه‌ر چه‌قی شه‌قام هه‌ر دوو ده‌ستم وه‌ک بڵیندگۆ له‌به‌ر زارم گرت‌و به‌ره‌و نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی خانووبه‌ره هاوارم کرد: «ترێزا» سێبه‌رم له‌ژێر تیشکی مانگێ له ترسان له‌به‌ر پێم خۆی شارده‌وه. که‌سێک به‌پیاسه‌کردن تێده‌په‌ڕی. دووباره هه‌رام کرد:«ترێزا» پیاوه‌که گه‌یسته من‌و گوتی: ̶ ئه‌گه‌ر به‌رزتر هه‌را نه‌که‌ی ده‌نگتی گوێ‌لێنابی. وه‌ره به‌یه‌که‌وه هه‌وڵ ده‌ین، هه‌تا سێ ده‌ژمێرین‌و پاشان به‌یه‌که‌وه هه‌را ده‌که‌ین. ئه‌و گوتی: ــ یه‌ک، دوو، سێ هه‌ردووکمان هه‌رامان کرد: ̶ ترێزاااااا.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,03:10
,
2009/5/31 ,
ن‌و و سینی: حه‌سه‌ن به‌لاسم وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه: تاهیر عه‌بدولواحید
دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی عێراق–ئێران باوكم به شێوه‌یه‌كی شه‌رمهێنه‌رانه بێباوه‌ری‌و گومڕایی خۆی ئاشكرا ده‌كرد. كێشه‌ی زۆری بۆ دروستكردین. ئێواره‌یه‌كیان گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و ته‌واوی كراسه‌كه‌ی خه‌ڵتانی خوێن كرابوو، پێده‌چوو به‌هۆی بۆكسی یه‌كێك له هاوڕێكانیه‌وه كه‌لێی دابوو، خوێنی لوتی پژابێت. له‌و كاته‌دا كه باوكم قێزه‌ونترین جوێنی دابووه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر، ئه‌وان له چایخانه‌كه خه‌ریكی یاری دۆمینه بووبوون، باوكم له كاتی یاریدا جوێنه‌كانی داده‌هێنا‌و ئاوازی بۆ داده‌نا. خۆت ئه‌زانی ئه‌و له باشترین ئاوازدانه‌ره‌كان بوو. سه‌ره‌تا به داهێنانی ئاوازێك له‌سه‌ر شێوه‌ی سه‌ربازیی ده‌ستی پێكرد. دواتر جوێنێكی نوێی داهێنا: بزمارێك به گونی خوشكی خوا!
درێژه‌ی بابه‌ت...
,01:33
,
2009/5/31 ,
كچی ناو تابۆكه سه‌رجه‌م چیرۆكه‌كانی منه‌و یانه‌ی قه‌ڵه‌م له‌مڕۆژانه‌دا به‌چاپی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن رۆماننووس كاروان عومه‌ر كاكه‌سووره‌وه پێشه‌كی بۆنوسراوه‌و سه‌رجه‌می چرۆكه‌كان ده دانه‌ن كه كۆ كاری منن له چیرۆكدا.
,03:55
,
2009/5/27 ,
قوباد جه‌لی زاده
ژنێک به رووتی، چووه ناو باوه‌شی تیرۆرستیَکه‌وه.. تیرۆرست ، نارنجۆکه‌کانی فرٍێداو ده‌ستی پڕِکردن له‌مه‌مک.
ژنێک به رووتی، چووه ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه .. بێ ئه‌وه‌ی که‌س بگه‌ریَته‌وه بۆ حیزب، سه‌د ده‌ر سه‌د، ده‌نگیان دا به (رووتی)
ژنێک به رووتی، چووه ناو مه‌شخه‌ڵانی ئاگره‌وه.. پشکۆ به بڵێسه سووره‌کانی ووت: ((يانار كوني برداً و سلاماً ))
,05:04
,
2009/5/21 ,
د. عه‌بدولكه‌ریم سروش ریچار رۆرتی كاتێك گوتبووی كه له‌سه‌رده‌می سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا خوا، خوا بوو. دواتر له‌سه‌رده‌می رۆشنفكری‌و مۆدێڕنیزم عه‌قڵ، بووبه خوا‌و ئه‌مڕۆ، یانی له‌سه‌رده‌می پۆستمۆدێڕنیزمدا، هیچ خوایه‌ك بوونی نی‌یه. ئه‌م قسه‌یه راستی‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدا. بتی عه‌قڵ یان خوای عه‌قڵ ئه‌مڕۆ شكاوه‌و چه‌مكی خۆشه‌ویشتتی عه‌قڵ كه ڕۆژێك له‌ڕۆژان پڕشانازیترین‌و پیرۆزترینی چه‌مكه‌كان بوو، ئه‌مڕۆ جگه له‌مانایه‌كی گوماناوی‌و ناڕۆشن‌و خۆبه‌كه‌مزان نادابه‌ده‌سته‌وه. عه‌قڵی ئه‌رستۆیی، عه‌قڵی دیكارتی، عه‌قڵی كانتی، عه‌قڵی هیگڵی، عه‌قڵی دینی، عه‌قڵی مێژوویی، عه‌قڵی دیالێكتیكی، عه‌قڵی نه‌زه‌ری(تیۆری)، عه‌قڵی كرد‌ه‌یی و... دابه‌شكردنه ووردو درشته‌كانی دیكه، ئاوێنه‌ی عه‌قڵیان وا له‌ت‌وپه‌ت‌و تێكوپێك شكاندووه كه هیچ وێنه‌یه‌كی ساغی تێیدا نابینرێ. ئه‌مڕۆ كاتێك قسه له‌عه‌قڵ ده‌كرێ
درێژه‌ی بابه‌ت...
,04:22
,
2009/5/20 ,
موحسین نامجو، گه‌نجێكی داهێنه‌ری ئێرانییه، ئه‌و ئێستا 34 ساڵ ته‌مه‌نێتی، ئه‌گه‌رچی له‌خوێندنی په‌یمانگادا سه‌ره‌تا له‌به‌شی نواندن وه‌رگیرا، كه‌چی وه‌ك هه‌ر شێتایه‌تیه‌كی تری به‌شه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت‌و رووده‌كاته موسقا، پاش چه‌ند ساڵێك خوێندنی مۆسیقا له‌وێش وازده‌هێنێت، ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌راده‌یه‌كی به‌رزدا بیرورا‌و به‌رهه‌مه‌كانی جێگای سه‌رنج‌و لیوردبوونه‌وه‌ن‌و ناهێڵن به‌ئاسانی به‌سه‌ریاندا بازبده‌ی، نامجو ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵێك ئه‌لبومی هه‌یه، كه‌چی هیچ یه‌كێك له‌وكارانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌خش نه‌بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌مه جارێك بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه ستایڵی كاری نامجو له‌ئێستای ئیرشاد‌و رۆشنبیری كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نه‌ك هه‌ر په‌سه‌ند نی‌یه، به‌ڵكه بێزرا‌ویشه، ئه‌وا به‌دیوێكی تریشدا په‌یوه‌ندی به‌و بوهیمییه‌ته‌ی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌وه هه‌یه، كه ئاماده نی‌یه كاره‌كانی بڵاوبكاته‌وه! له‌سه‌ره‌تای كاره‌كانیدا به‌تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو ئامێری تار‌و گیتار ده‌ستی پێكرد، تا ئه‌وه‌ی سوره‌تێكی قورئانی تێكه‌ڵ به میوزیك‌و كه‌شێكی هیپییانه ده‌كات‌و له‌وێوه گوێگر بۆ لای نزار قه‌بانی‌و ماجیده روومی ده‌هێنێته‌وه. له گفتوگۆیه‌كیدا موحسین نامجو ده‌ڵێت، كاری من لێدانبوو له‌موزیكی سونه‌تیی، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌ی ئه‌م شێوازه‌ی تۆ داتهێناوه ده‌چێته‌وه سه‌ر چ قوتابخانه‌یه‌كی موزیكی، نامجو پاش سه‌رخوراندنێك ده‌ڵێت "له‌راستیدا من شێوازم نی‌یه، ئه‌توانین ناوی بنێین بێ شێوازی، گرنگ ئه‌وه‌یه من شتێكم هه‌یه به‌ده‌نگم ده‌یگه‌یه‌نمه تۆ.. ئا ده‌نگ.. ده‌نگ كه‌م نی‌یه، ره‌نگه له‌مه‌ولا بتوانین سود له‌ده‌نگی ئاژه‌ڵانیش وه‌ربگرین". نامجو جگه له قورئان شیعری مه‌ولانا‌و حافز‌و جامی‌و تاسه‌ر شاملۆش-ی كردۆته گۆرانی‌و یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانیشی (شیرین شیرینه)ی فۆلكۆری خۆمانه كه به‌زمانی كوردی وتویه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ها موسیقای بۆ چه‌ندان دراما‌و فیلم ئاماده‌كردووه، ئه‌و ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ژی‌و له‌ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات گوێگرێكی زۆر‌و له‌لای ئیسلامییه كۆنه‌رڤاتیڤه‌كانیش دۆژمنێكی زۆری هه‌یه، ده‌توانن لێره گوێبیستی یه‌كێك له‌كاره گرنگه‌كانی نامجو ببن.
,19:40
,
2009/5/19 ,
ئاواره وڵات
گه‌لاوێژی 2004 له‌گه‌ڵ 5 هه‌ڤاڵی دیکه بۆ جه‌وله‌یه‌ک چووینه‌وه موکریان. له‌به‌ری مامه‌شان و له کوێستانه‌کانی نێوان سپی سه‌نگ و له‌ندی شێخان و شاخی یه‌کشه‌وه‌دا روومان له‌هه‌واری شێووبرسی کرد. هه‌واره‌که پێشتر گوند بووه و له لایه‌ن ئێرانه‌وه کاول کراوه. له‌و ناوچه‌یه چه‌ندین گوندی دیکه‌ی وه‌ک دێلکه، بازاڕگه، کێلێ، کوورێ، کانی‌زه‌ردێ و ... له‌ساڵانی شه‌ڕه‌خوێناوییه‌که‌ی پێشمه‌رگه و پاسداڕان خاپوور کراون. تازه تاریکان په‌یداببوو لامان دایه ره‌شماڵێک که پیاوه‌کانیان له‌ماڵ نه‌بوون. پیرێژنێک و چه‌ند ژنی گه‌ڕاوه و چه‌ند منداڵی رووته‌ڵه‌ی چڵکن و چڵمن له ره‌شماڵه‌که‌دابوون. رێز و قه‌درێکیان لێ گرتین، دایک له‌کوڕی خۆی نایگرێ. دایه‌پیره دوای که‌مێک وردبوونه‌وه له‌ده‌موچاوی من گوتی: رۆڵه من تۆ ده‌ناسمه‌وه. - دایه گیان له کوێم ده‌ناسیه‌وه؟ : ئه‌وێ ساڵێ له‌و که‌پکه‌ی ته‌نیشتمان ئاوم بۆ هێنان و تۆ لێت وه‌رگرتم، ها له‌بیرته؟ - ئه‌وێ ساڵێ که‌نگێ بوو؟
درێژه‌ی بابه‌ت...
,19:33
,
2009/5/19 ,
ڕابه‌ر فاریق
چه‌ند ڕۆژێكه نامه‌یه‌كم نووسیوه، عاده‌ته‌ن پێش ئه‌وه‌ی نامه بنووسم، بیر له كه‌سێك ده‌كه‌مه‌وه ، ئه‌مجاره بیرم له هیچ (كه‌س)ێك نه‌كرده‌وه، نازانم بۆچی، به‌ڵام هێنده ده‌زانم كه‌وتمه گومانه‌وه له‌وه‌ی، "كه‌سێك هه‌بێت، كه‌س بێت". هه‌رگیز نائومێدی تا ئه‌و ئاسته ته‌نگی پێ هه‌ڵنه‌چنیوم، نه‌ك هۆكاری ئه‌مه به‌ڵكوو هۆكاری هیچ شتێك نازانم، ته‌نانه‌ت نامه‌كه‌م بۆ خۆیشم نه‌خوێندووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له‌به‌روه‌ی واده‌زانم كه‌سێك هه‌یه له ده‌روونمدا، ئه‌ویش هیچ جیاوازییه‌كی نی‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌مێك سه‌رقاڵیان كردووم به خۆیانه‌وه: یه‌كێك به سڵاوكردن، ئه‌ویدی به فریودان، كه‌سێك به بیركردنه‌وه‌م له ڕه‌فتاره‌كانی، كه‌سگه‌لی دیكه‌یش، كه پێویست ناكات وشه له باره‌یانه‌وه سه‌رف بكه‌م، چونكه له كن من بایه‌خی وشه هیچی كه‌متر نی‌یه له بایه‌خی خودی ژیانی
درێژه‌ی بابه‌ت...
,18:58
,
2009/5/19 ,
شیعر‌و تابلۆی: ئاریان ئه‌بوبه‌كر
ئاریان له‌شیعرو هونه‌ری شێوه‌كاریشدا خاوه‌نی ده‌نگ‌و ره‌نگی خۆیه‌تی، هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندبوونه‌یه‌تی لای من ده‌بێته جێی له‌سه‌ر وه‌ستان، بۆیه ئه‌وا لێره‌دا شیعرێكی دی ئه‌م كوڕه گه‌نجه‌تان بۆ ده‌نوسمه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له تابلۆكانی خۆی:
قه‌له‌قیم بشكێنه قه‌له‌قیم ئه‌و كاته بشكێنه كه خۆشبه‌ختی زه‌وییه‌كی سێگۆشه نی‌یه قه‌له‌قیم بشكێنه و بیبه بۆ خۆت قه‌له‌قیت نابه‌م بۆ خۆم كه ئینجانه‌یه‌كی ڕه‌نگ زه‌ردی و پڕیت له گوڵی مۆر مۆر كه جوتێك گواره‌ی ڕه‌نگ سوریت به گوێی ژنێكی چاو سه‌وزی حامیله‌وه‌یت قه‌له‌قیت نابه‌م بۆ خۆم كه نێرگزێكی شینیت، به ده‌ست پیاوێكی نه‌زۆكه‌وه‌یت كه سوراوێكی پرته‌قاڵی، له گیرفانی مناڵێكا
.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,04:01
,
2009/5/13 ,
شیعری: عه‌باس مه‌عروفی وه‌رگێڕانی: توانا
شه‌مه‌نده‌فرێك له‌سه‌رما به‌خێرای ده‌گاته هێڵی كۆتایی.. هه‌مووشتێك بۆ به‌ڕێكردن.. وه‌كیه‌ك وایه له بێده‌نگیدا.. له‌م هه‌را هه‌رایه‌دا كه‌سێك وێنه ده‌گرێ سه‌رقاپی كامێراكه ناكرێته‌وه كه‌سێك ده‌ست راده‌وه‌شێنێ‌و من له‌نێوان ئه‌م ماڵئاوییه‌دا سه‌رگه‌ردانم.. ته‌نیا ده‌نگێكی دوور زۆر دوور له دڵما هاوار ده‌كا به وشه‌هایه‌كی لاڵه‌وه..
,04:00
,
2009/5/6 ,
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح
ئه‌م چیرۆكه‌ی هاوڕێی چیرۆكنوسم كاك ئارم كاكه‌ی فه‌لاح، یه‌كێكه له‌و چیرۆكانه‌ی لای من تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی هه‌یه‌و هیچ كاتێك له‌خوێندنه‌وه‌ی تێرنابم، ئه‌و چیرۆكنوسه هاوشێوه‌ی ئه‌م كاره‌ی هه‌ندێك چیرۆكی تری هه‌یه، كه مرۆڤ له‌جوانی‌و له‌خه‌یاڵی‌و له‌هه‌مانكاتیشدا له‌ساكاری زمانه‌كه‌ی سه‌ری سوڕ ده‌مێنێت، به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م له‌كاتێكی تردا، ئه‌و چیرۆكانه‌ی جێی له‌سه‌ر وه‌ستان‌و سه‌رنجی منبووه، لێره‌دا بۆتان بنوسمه‌وه.
من باوکی ناو ته‌له‌فۆنم، کچێکم هه‌یه و ڕۆژانه به ته‌له‌فۆن قسه ده‌که‌ین .ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵان بوو کاتێ من و دایکی جیابووینه‌وه، ئێستا پێنج ساڵه و هه‌موو ئێوارانێ کاتێ بیه‌وێ بنوێ، ده‌بێ من ته‌له‌فۆنی بۆ بکه‌م و حیکایه‌تێکی تازه‌ی بۆ بکه‌م، ماچێکی به ته‌له‌کاندا بۆ بنێرم و شه‌وباشی لێ بکه‌م.به‌ڵام زۆرجار ناگاته شه‌وباشه‌که ئه‌و وه‌ک فریشته‌یه‌کی چکۆلانه بێ غه‌م ده‌نوێ. دوکتۆر گیان ! من بۆیه هاتوومه‌ته لای تۆ، ده‌مه‌وێ منیش بخه‌وم، من چوار ساڵه نه‌خه‌وتووم، هه‌ست ده‌که‌م نه‌خه‌وتووم.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,22:53
,
2009/5/5 ,
كامبێز كه‌ریمی
چوار ساڵ له مه‌وبه‌ر، له شاری سنه ، شه‌قامی سیرووس گه‌ره‌کی سپوورئاوا ، خانوویی ژماره 51 ، نۆهۆمی دووهه‌م ، ژووری یه‌که‌م ... دوای ڕۆژێکی قه‌ره‌باڵغ و پڕ له هه‌ناسه سوار بوون نووستبووم ، که‌ێ و چۆن ؟ نازانم ... ته‌نیا له بیرمه به بۆنه‌ی تینوویه‌تیه‌وه ساعه‌ت چوار و چل ده‌قێقه له خه‌و راچڵه‌کیم ... نوورێکی سوور تێکه‌ڵاو به زه‌ردیکی مۆلایم سه‌رانسه‌ری ژووره‌که‌ی داپۆشی بوو ، ئه‌ونده که من ئاگادار بووم له شاری سنه ، شه‌قامی سیرووس گه‌ره‌کی سپوورئاوا ، به‌رامبه‌ر خانوویی ژماره 51 هیچ چرابه‌رقێ نه‌بوو ، سه‌ێر بوو... هه‌ستام ... چوومه به‌ر په‌نجه‌ره‌وه... ئه‌ڵا... سنه نه‌بوو ... ئه‌سته‌مبۆل بوو ، شه‌قامێک له نزیکی ئه‌یاسووفیه ... زۆر ترسام ... ویستم ڕاکه‌م... ویستم بقیژێنم ... ویستم له پله‌کان بێمه خۆارێ و باۆکم ئاگادار که‌م ... که هاته‌وه بیرم سنه و شه‌قامی سیرووس و گه‌ره‌کی سپوورئاوا وخانوویی ژماره 51 ، خه‌و بووه‌و ئه‌سته‌مبۆل و ئه‌یاسووفیه دنیای منه ، من 200 ساڵه ون بووم ، دوو قۆم ئاوم خۆارده‌وه‌و خزامه نێو پێخه‌فه‌که‌م و چاوم قووچاند ...
درێژه‌ی بابه‌ت...
,18:22
,
2009/5/5 ,
زانا سامان
ده‌مێك نیه وام..!! ده‌مێك نیه ته‌نیایی، به‌سه‌رپۆشه شێداره‌كه‌ی خۆی دامده‌پۆشێ‌و زه‌ینم به په‌ڕۆیه‌كی كه‌سكه‌وه ده‌پێچێته‌وه ته‌نیایی، ماڵه‌كه‌می به كپبوونی خۆی سواغداوه ئاوێنه‌كه‌می له‌نێوان خۆی‌و خۆمدا بزركردووه، هه‌ندێكجار به خاتری ئه‌وه‌ی رامبێنێت له‌خۆی هه‌ڵپه‌ی یارییه‌كی عه‌نتیكه ده‌كات به‌زمان، فرمێسكی سه‌ر روومه‌تم ده‌لێسێته‌وه ته‌نیایی.. له‌سه‌ر ئیقاعێكی غه‌ریب رایهێناوم
درێژه‌ی بابه‌ت...
,14:01
,
2009/5/3 ,
بۆ باران.. رۆژانه نۆ سه‌عات له‌سه‌رخۆم نیم، چوار سه‌عات ده‌خوێنمه‌وه‌و سه‌عاتێكیش له‌گه‌ڵ (هه‌رمێ) خۆم مه‌شغوڵ ده‌كه‌م، ئه‌وانی تری خه‌وتووم، ئه‌مه‌وێ گه‌ر بۆم بلوێ ئه‌زمونی (ئه‌سحابول كه‌هف) دووباره بكه‌مه‌وه.. خه‌ریكی مارساۆنێكم به به‌شداری ته‌نیا خۆم‌و له‌چه‌قی خۆمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆم، هیوادارم یه‌كه‌م بم، دوعام بۆبكه‌ن.. ئه‌مه‌وێ رابكه‌م، نـــا له‌شوێنی خۆما بچه‌قم، نه‌له‌دواوه‌و نه‌له‌پێشه‌وه نه‌ڕوانم.. ئه‌مه‌وێ هه‌ر سه‌یری هیچ بكه‌م. ماوه‌یه‌كه به‌قه‌د هه‌ڵماتێك له‌پشتما خڕبووه، واهه‌ستده‌كه‌م خه‌ریكم ده‌بم به (قه‌مبوره‌كه‌ی رۆتردام)یان نــا، دڕودۆنگ‌و ده‌به‌نگ وه‌ك قه‌مبوره‌كه‌ی ناو (په‌یكه‌ری فه‌رهاد).. ئه‌مه‌وێ خه‌تی ته‌له‌فۆنه‌كه‌م دابخه‌م.. موبایله‌كه‌م بخه‌مه ئاوده‌ستی مزگه‌وتێكه‌وه.. ئیمیله‌كه‌م قفڵبكه‌م.. كه‌س نه‌بینم.. كه‌س نه‌مبینێ.. ئه‌مه‌وێ ئیتر شه‌راب‌و زه‌یتون نه‌خۆم.. ئه‌مه‌وێ نه‌چمه ساڵی نوێوه، هه‌ر له‌ماڵه‌وه به‌دیار داریوشه‌وه خۆم بخۆمه‌وه‌و ببم به بابه‌عه‌مه‌ره.. شاخ‌و توك ده‌ربكه‌م.. به‌یانییه‌ك وه‌ك مه‌سخی كافكا به‌رووتی رابكه‌مه ده‌ره‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,13:55
,
2009/4/27 ,
به‌داخ‌وكه‌سه‌رێكی زۆره‌وه پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ 26-4-2009 شاری سلێمانی شاعیرێكی ته‌نیا‌و پیاوێكی ساده‌دڵ‌و ناسكی له‌ده‌ستدا. سه‌ڵاح محه‌مه‌د خاوه‌نی شیعری ئه‌و گۆرانیانه‌ی هه‌موومان له‌یادماندا زایه‌ڵه‌ده‌كات، گۆرانییه‌كانی (سه‌فه‌رمه‌كه)و (ئه‌م ئێواره‌یه زۆر سارده) دوێنێ كۆچی دوایی كرد. سه‌ڵاح محه‌مه‌د له ساڵی 1956 له‌سلێمانی له‌دایك بووه‌و دوو دیوانی شیعری بڵاوكراوه‌ی هه‌یه به ناونیشانی “سه‌رم پڕێتی له سێبه‌ر”و "گوڵه‌كانی ژێر ره‌شه‌با”، له ساڵی 2007 یشدا كۆی به‌رهه‌مه‌كانی له‌توێی یه‌كبه‌رگدا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له شیعره‌كانی كراون به گۆرانی. ئه‌م شه‌و ئامانج كه‌ریم ی هاوڕێم سه‌عات یه‌كی شه‌و به مه‌سجێك نوسیبووی "ئه‌م شه‌و زۆر سارده، چونكه سه‌ڵاح محه‌مه‌د مردووه".
,12:23
,
2009/4/27 ,
ئه‌م به‌هاره زۆرێك له‌پیاوه ته‌نیا‌و جوانه‌كانی نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردی به‌سه‌فه‌ر له‌مه‌نفاوه گه‌ڕانه‌وه، دیارترینیان به‌ختیار علی‌و هیوا قادر‌و فاروق هۆمه‌ری چیرۆكنووسبوو كه من بینیمن.هیوا قادر پشكی شێری ئه‌و جوانییه‌ی پێده‌بڕێت‌و هێشتا لێره‌یه، ئه‌وا به‌م بۆنه‌یه‌وه یه‌كێك له شیعره جوانه‌كانیتان لێره‌دا بۆ ده‌نوسمه‌وه‌و پێی ده‌ڵێم ئوستاز به‌خێربێیته‌وه بۆ شاری به‌د:
به پاره‌ی ڕۆژانه‌که‌م هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دنیا ده‌کڕم که بۆ فرۆشتن نین، پێش هه‌رشت خودا ده‌کڕم و ئه‌یخه‌مه ژێر مریشکێکی کڕ که‌وتوه‌وه و پێێ ده‌ڵێم گه‌ر بێده‌نگ نه‌بیت؛ به‌و مریشکه ده‌ڵێم تۆ ده‌نکێک گه‌نمیت تا بتخوات. ئاگردانێک پڕئه‌که‌م له پشکۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌و فریشته باڵ ته‌ڕانه‌ی که کلوی به‌فر له ئاسمانه‌وه خستونیه‌ته خواره‌وه. شوشه‌ی به‌تاڵی سه‌رخۆشه‌کان پڕده‌که‌مه‌وه له مه‌ی، گرفانی به‌تاڵی سۆزانیه‌کان له ئابڕوو، سه‌رسامی منداڵێک له‌یه‌که‌م به‌فر بارین، ئه‌به‌خشم به‌بێزاری، حه‌وزێک خه‌نه که خه‌یاڵی به‌جۆش تیا قوڵپه‌قوڵپ بکات، بۆ ژنانی گه‌ڕه‌ک ده‌کڕم، بۆ ئاوڕشێنی به‌ردارگا سه‌تڵی کچان پڕده‌که‌م له زه‌نگیانه و شه‌راب، تاکوڕان سه‌رخۆشبن به خه‌یاڵێک که ژیان تێیدا جوانه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,13:49
,
2009/4/26 ,
له‌ماوه‌ی رابردوودا رۆشنبیر‌و رۆماننووس‌و شاعیری ئازیز كاك به‌ختیار علی گه‌ڕایه‌وه كوردستان، هه‌رچه‌نده من له‌ئێستادا له‌په‌شێوییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدام‌و تاقه‌تی چوون‌و گوێگرتن له‌هیچ كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كم نی‌یه، كه‌چی مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر به‌ختیار علی دا ناتوانێت ئه‌و فرسه‌ته كه‌مانه‌ی بینینی له‌ده‌ستبدات. جاری یه‌كه‌م چه‌ند هاوڕێیه‌كی رۆژنامه‌ی (ئاراسته) بانگێشتیانكردبوو، تا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی براده‌رانه‌ی داخراودا كاك به‌ختیار چاوی به چه‌ند گه‌نجێك بكه‌وێت‌و جاری دووه‌میش له ئێوره كۆڕێكی (گه‌له‌ریی ئارم)دا چاومان به‌یه‌ككه‌وت، دیاره ئه‌وه‌جاری یه‌كه‌م نی‌یه من له‌نزیكه‌وه كاك به‌ختیار ببینم‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵبكه‌م، له‌ساڵی 2005دا‌و له ده‌عوه‌تێكی (رادیۆی نه‌وا)دا ئێمه یه‌كتریمان دیووه‌و به‌رده‌وامیش ئیمه‌یڵ‌و نامه‌گۆڕینه‌وه له نێوانماندا هه‌یه، ته‌نانه‌ت پرۆژه‌ی گفتوگۆیه‌كی درێژمان پێكه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر چه‌مكه‌كانی (مه‌رگ، نه‌مریی، خۆكوشتن) كه ئه‌وه له‌كات‌وشۆێنی خۆیدا به‌یانده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستان‌و تێڕامانه له‌م پیاوه‌دا ئه‌و توانا فراوان‌و بێسنوه‌ره‌یه‌تی له‌رێزگرتنی ئینساندا! به‌جۆرێ ئاماده‌یه سه‌عاتێك بێده‌نگببێت‌و گوێ له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بگرێت، ئه‌گه‌ر سووریش بزانێ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هیچ ناڵێت.. ئه‌و رۆحه ئینساندۆست‌و به‌ماریفته‌ی لای ئه‌م پیاوه‌هه‌یه نمونه‌ی له‌رۆشنبیری كوردیدا زۆر كه‌مه. به‌جارێك دانیشتن له‌گه‌ڵیدا تێده‌گه‌یت ئه‌م پیاوه ژیانی نوسه‌رێك ده‌ژی‌و ئه‌و راستگۆییه‌ی ناوده‌قه‌كانی له‌ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه هه‌ڵقوڵاوه، به‌داخم له سه‌فه‌رێكی كتوپڕدا دوێنێ سلێمانی جێهێشت‌و به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا گه‌رایه‌وه. جێی یاد هێنانه‌وه‌یه ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی به‌ختیار علی به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی رۆمانێك‌و دیوانه شیعرێكی بوو تا بیگه‌ێنێته چاپخانه، هاوڕێ‌و خوێنه‌ره‌كانی ئه‌وانه‌ی دۆست‌و ئه‌وانه‌ی دوژمنین، به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ین.
,19:14
,
2009/4/25 ,
(ئیشی من) یه‌كێكه له‌شیعره جوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كاك به‌ختیار علی‌و هاوڕێی شاعیر كاك كاروان سه‌عید سۆفی ده‌یخوێنێته‌وه، ئه‌وا لێره‌دا ده‌یكه‌ینه دیاری‌و پێكه‌وه گوێبیستی ده‌بین..
,17:21
,
2009/4/25 ,
به‌كر علی شاعیرێكی ناسك‌و هه‌ڵسوڕاوێكی كرێكاری ماندوو نه‌ناسبوو، له‌سه‌ر كێشه‌ی ماڵه ئاواره‌كانی حامییه‌ی سلێمانی له خۆپیشاندانێكدا له 1-9-1994 به‌ده‌ستی پاسه‌وانه‌كانی ئه‌وكاتی پارێزگاری سلێمانی شه‌هید ده‌كرێت. جێی یاد هێنانه‌وه‌یه هه‌ردوو گۆرانی (هۆ په‌پوله‌ی سه‌ربه‌ده‌كانی باوه‌نور)ی كه‌مال محه‌مه‌د‌و (هانا)ی شێركۆ تالیب شیعری ئه‌م شاعیره‌ن، ئه‌بوبه‌كر ته‌نیا یه‌ك كتێبی شیعری هه‌یه به‌ناونیشانی (ئه‌و شه‌وانه‌ی له‌پرچه‌كانت ره‌شترن). ئه‌وا لێره‌دا پارچه‌یه‌ك له‌شیعری (سنور)ی ئه‌م شاعیره ده‌كه‌ینه دیاری بۆتان:
من ئه‌ڕۆم‌و تكایه پێی بڵێن ئیتر به‌دیدارم ناگاته‌وه.. من ئه‌ڕۆم‌و كه رۆشتیشم.. وه‌ك چه‌م ئه‌ڕۆم چه‌میش ئاوڕ ناداته‌وه.. بێزارم.. بێزارم.. لێره له‌دار.. له‌به‌رد بێزارم له‌شاره‌كه‌ی.. له‌خۆی له‌ئاوێنه‌و ته‌وقه‌و شانه‌و قژی نیگرۆی له‌ده‌ست‌و په‌نجه‌ی ده‌سته‌مۆی!..
,17:11
,
2009/4/25 ,
هێمن حه‌مه‌جه‌زا گه‌نجێكی مۆسیقار‌و ده‌نگێكی جدی ئێستای شیعری كوردی ئه‌م نه‌وه‌یه‌یه، به‌ده‌ر له‌وانه هاوڕێیه‌كی ته‌واو نزیكمه، به‌جۆرێك له‌و ده ساڵه‌ی رابردوودا زۆرترین كاته‌كانمان پێكه‌وه بردۆته‌سه‌ر، ئه‌وه‌ی لێرده ده‌یخوێنیته‌وه به‌شێكه له قه‌سیده‌ی (وه‌ره.. تـــا دڵت له‌باخچه‌كه‌دا بڕوێنم!) كه‌له‌م دواییه‌دا هاوشان له‌گه‌ڵ قه‌سیده‌یه‌كی تردا‌و له‌كتێبێكدا به‌چاپ گه‌یشتن به ناونیشانی (ماڵی من سێبه‌ر‌و دڵی تۆش باخچه).
ئیدی من ده‌مزانی‌و تێگه‌یشتم، هه‌موو ئه‌وانه‌ی، كه زه‌وی جێده‌هێڵن‌و، ناشگه‌ن به‌ئاسمان! هه‌موو ئه‌وانه‌ی، كه به‌ئاسمان ڕازینین‌و ناشگه‌نه زه‌وی! دواجار، یان... له‌بێشوێنیدا ده‌مرن! یان... خۆیان ده‌كوژن! ئیدی تێگه‌یشتم... که تازه مه‌حاڵه، منێك... كه ونبووی ناو ئه‌فسانه‌كان‌و سه‌رزه‌مینم! منێك... كه وێڵم له‌نێوان، حه‌قیقه‌ت‌و خورافه‌دا! مه‌حكومم، به‌م خودكوژییه! تێگه‌یشتم... تازه ئه‌سته‌مه، دۆزینه‌وه‌ی كۆڵان، له‌ناو چڕی ئه‌م جه‌نگه‌ڵه‌داو ناسینه‌وه‌ی ماڵی" عاریفه‌كان"، له‌ناو غوبارو ته‌می، ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌دا! ئیدی... ماڵئاوا، ئه‌ی سه‌رزه‌مینی پڕ له‌ئه‌فسانه‌ی به‌د! ئه‌ی مێژووی سیاه چاره‌و ئه‌ی جه‌نگه‌ڵی مووبته‌لا به‌خورافه‌كان! ماڵئاوا، ئه‌ی مرۆڤی گومڕا به‌ڕابردوو! ئه‌ی مرۆڤی ئالووده‌بووی چاره‌نووس‌و ئه‌ی مرۆڤی به‌دحاڵ، به‌ئاینده‌ی... خۆت‌و خودا‌و زه‌مین! ماڵئاوا..! ماڵ…ئاوا! ما…ڵ…ئا…وا!
وه‌لێ... به‌رله خودكوژیم، ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر سێبه‌ره‌كه‌م، بۆ دواهه‌مین جار بنووسم:
"من... كه هه‌رگیز، نه به‌جه‌نگه‌ڵ‌و نه به‌ئه‌فسانه‌كان... ڕازی نه‌بووم! من... كه هه‌رگیز، نه به‌حه‌قیقه‌ت‌و نه‌به‌خورافه‌كان... خۆشیم نه‌ده‌هات! ئاوهاش نامه‌وێت، له‌سه‌رزه‌مین‌و له‌ناومێژووی هیچیاندا، ببمه... پاڵه‌وان!"
,17:05
,
2009/4/25 ,
ساڵانێكی زۆره من ئیمیڵێكی تاقانه‌م به‌ناوه‌كه‌ی خۆمه‌وه twanaamin@yahoo.com هه‌یه.. كه‌چی له‌م شه‌وانه‌دا له‌خۆمه‌وه پاسۆرده‌كه‌یم گۆڕیوه‌و ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك بیرم ناكه‌وێته‌وه چیم نوسیوه..! دیاره روونه رۆژێك ئاواش خۆم ون ده‌كه‌م‌و كه‌س نامدۆزێته‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاربێت تا ئێستا ون نه‌بوبێتم...!! ئازیزانم له به‌شی IT هه‌ر خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكن بۆم، چونكه ته‌واوی نوسین‌و ئیمه‌یڵی دۆستانم له‌وێدایه‌و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌رك بفه‌رموون‌و له‌مه‌ودوا به ئیمه‌یڵی twanaamin2@yahoo.com په‌یوه‌ندیم پێوه‌بگرن.
,05:37
,
2009/4/15 ,
دوێنێ شاعیری هه‌میشه نوێ‌و گه‌وره مامۆستا شێركۆ بێكه‌س، له‌رێگای هاوڕێیه‌كه‌وه ناردبووی به‌شوێنمدا، من زانیبووم به مه‌به‌ستی كونگره‌یه‌كی شیعری له‌قاهیره بووه‌و تازه‌هاتۆته‌و دڵنیابووم سه‌ری قاڵه، كه‌چی ئه‌و وه‌ك هه‌میشه بۆ یه‌ك چركه‌ش له خوێندنه‌وه‌ی گه‌نجه‌كان دانابڕێ‌و پاش پیرۆزبایی لێكردنی كتێبه‌كه‌م، نوێترین كتێبی شیعری خۆی به ناوی (ته‌ون) پێشكه‌ش كردین.. كه به‌شێكی تری ئه‌و تاڤگه جوانییه‌یه كه هه‌میشه له‌وه‌وه هاژه‌ی دێ‌و هه‌ڵئه‌قوڵێ، منیش كورتیله شیعرێكی ناو ئه‌و دیوانه، لێره‌دا ده‌كه‌مه دیاری بۆ ئێوه‌و ته‌مه‌نی درێژ‌و سه‌لامه‌تی، بۆ ئه‌و سه‌روه‌ته رۆحی‌و ستاتیكییه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌خوازم:
ئه‌گه‌رێك هه‌یه من بۆ خۆم ببم به دوو كه‌س سبه‌ینێ كه‌سی یه‌كه‌مم ئه‌وه بێ كه ڕۆژانه له‌سه‌ر جاده‌و له فه‌رمانگه‌و له‌بازاڕدا ئه‌بینرێت‌و كه‌سی دووه‌میش ئه‌وه بێ له هیچ شوێنێ نه‌بینرێت‌و هه‌ر له‌ناو ژووری خه‌یاڵدا‌و له خه‌ڵوه‌تێكی سپی‌دا خه‌ریكی شیعرنوسین بێ!
,21:13
,
2009/3/31 ,
نووسینی: حه‌سه‌ن به‌لاسم وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه : تاهیر عه‌بدولواحید
گوێ ناده‌مێ ، هه‌ر سبه‌یه‌و ئیدی من مردوم... شه‌و و رۆژ به‌م حیكمه‌ته ته‌پۆیه به‌سه‌ر شانی خۆمدا ده‌ده‌م حیكمه‌تێك كه به‌هۆی ئه‌هریمه‌نه‌كانی ژیان خواروگێڕی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت ... ژیانم به شێوه‌ی ناوسكی مانگایه‌كی نێو دوكانێكی قه‌سابی په‌رشوبڵاو بۆته‌وه ، واهه‌ست ده‌كه‌م چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه له هێلسینكی ده‌ژیم ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه من ژیان له نێو سه‌لاجه‌یه‌كدا به‌سه‌ر ده‌به‌م، من پرته‌قاڵێكی په‌نابه‌رم له‌نێو سه‌لاجه‌یه‌كدا، یان له‌وانه‌یه پارچه‌یه‌ك گۆشتی به‌رازبم .
درێژه‌ی بابه‌ت...
,22:44
,
2009/3/28 ,
ئازیزانم دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌م له‌لایه‌ن یانه‌ی قه‌ڵه‌مه‌وه به‌چاپ گه‌یش، ئێستا له‌بازاڕدایه‌و تۆش ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو بكه‌یت، ئه‌وا ده‌توانیت له‌م لینكه‌ی سایتی ده‌نگه‌كان ته‌واوی كتێبه‌كه دابگریت:
www.dengekan.info/dengekan/16/4997.html
,14:16
,
2009/3/28 ,
من سه‌رنجت بۆ به‌رهه‌مه‌كانی خۆم راده‌كێشم، به‌وه‌ی كاراكته‌ره‌كانم دوای ئه‌وه‌ی ده‌مرن، ئینجا زیاتر له تێكسته‌كه‌دا ئاكتیڤ ده‌بن، چونكه له‌گێڕانه‌وه‌دا كرونۆلۆژیا هیچ بایه‌خێكی نی‌یه، بگره زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كرۆنۆلۆژیایه‌دا ، هه‌رخۆی سڕینه‌وه‌ی سنووره‌كانه له‌نێوان ژیان‌و مه‌رگی كاراكته‌ره‌كاندا، به‌ڵام من كه‌بۆیان ده‌گریم، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌پشت ئه‌و پرۆسیسه هونه‌رییه‌وه كه‌ده‌بێت به‌ناچاری ئه‌نجامبدرێت، دنیایه‌كی ترم لێ دیاره، كه‌به‌لای خوێنه‌ره‌وه جۆرێكه له غه‌یب. له‌سه‌رجه‌می ئه‌مانه‌دا ده‌مه‌وێت پێتبڵێم پرۆسه‌ی كوشتن لای من ئاره‌زوویه‌ك نیه، به‌ڵكو ملكه‌چییه بۆده‌سه‌ڵاتێكی هونه‌ری.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,11:48
,
2009/3/28 ,
به‌هه‌موو ئه‌و واقوڕمان‌و سه‌رسوڕمان‌و ئه‌بڵه‌قییه‌ی مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر سروشتدا هه‌یه‌تی، كه‌چی ناتوانێت ك ه‌ماڵییه‌كه‌ی نه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. ئینسان خۆی ده‌ستێكی ناڕه‌نگین‌و گه‌وره‌وگرانی له دروستكردنی ناسازیدا هه‌یه، ده‌نگی تراكتۆر بهێنه‌ره‌وه به‌ر زه‌ینی خۆت.. ده‌نگی موه‌لیده.. به‌ڵام ئایا ده‌شێت سروشت خۆی له‌گه‌ڵ هاروهاجتریت مه‌خلوقیدا كه ئینسانه به‌راورد بكات؟ حه‌ق بوو سروشتیش جارجار ئه‌پده‌یتی خۆی بكردایه‌وه با ئه‌و جارانه ده‌یان قه‌ڕن‌و سه‌دان ساڵیشیان له‌نێواندا بێت. بیر له‌وه‌بكه‌ره‌وه هه‌ندێك شت له‌م سروشته‌دا زیاده نین؟ سوهراب گوتبووی "ئه‌گه‌ر كرم نه‌با، ژیان شتێكی كه‌م ده‌بوو" به‌ڵام داخۆ بوونی جرجێكی بۆر‌و ته‌ڕی پیسی ناو زێرابێك، به‌زیاد نازانی؟ زیاد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و حه‌مكه جوانییه‌دا كه سروشت خاوه‌نییه‌تی‌و مرۆڤ بێ ئه‌وان ناتوانێت چركه‌یه‌ك به‌رده‌وامبێت.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,01:19
,
2009/3/20 ,
وابزانم له‌سه‌ره‌تاوه به‌ڵێنمان به‌یه‌كدابوو، من‌و ئێوه هه‌ر جوانییه‌كمان دی پێكه‌وه به‌شی بكه‌ین.. داخ خ.. ئه‌وانه‌ی ئێوه ناگانه من..! ئه‌وا ئه‌مجاره به‌ڕێكه‌وت، كه‌وتم به‌سه‌ر شیعرێكی جوانی فه‌ره‌یدونى ئه‌رشه‌دیدا كه حه‌سه‌ن ئه‌شعه‌ری له‌فارسییه‌وه وه‌ری گێڕراوه‌و منیش به‌شێكیتان بۆ ده‌گوازمه‌وه:
نه‌که‌ی دڵی باران بشکێنی و
چۆله‌که‌ی به‌ر به‌یان نه‌ناسی
ژیان، مه‌جالی دووجار دیتنه‌وه‌ی
باڵی چۆله‌که و وه‌ستان له‌ژێر نه‌رمه باراندا
به که‌س نادات.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,23:11
,
2009/3/19 ,
ئه‌مشه‌و بووم به میوانی پیاوێک له کوپه‌ی کۆنه شه‌رابه‌که‌یدا پێکێک شه‌رابی دامێ مه‌زه‌ی نه‌بوو، له نێوانی هه‌رقومێکدا، ماچ و باوشێکی دامێ که دره‌نگ بوو، زۆر برسی بووم، له جیاتی نان نه‌سته‌له‌یه‌کی دامێ ئه‌وه‌م نه‌خوارد، که لێی پرسیم پێت ناخورێ ...؟ وتم: گیانه ئه‌وه‌ی ماچێکت بچێژێ چۆن شیرینی پێده‌خورێ!!
گۆناجاف
,20:17
,
2009/3/16 ,
من به چیرۆكنووسین، چ وه‌ك نووسینه‌وه‌ی خود و چ وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ر، یان وه‌ك داڕشتنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك كه جوڵاندبێتمی .. ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستم له پاراستن و له چوارچێوه‌گرتنی تابلۆكانی ژیانه، له دوتوێی چیرۆكدا، ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستم له ڕاكردن یان خۆ به‌تاڵكردنه‌وه نی‌یه لێیان!
درێژه‌ی بابه‌ت...
,22:56
,
2009/3/13 ,
ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رقاڵی وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه‌م، ئه‌مه رۆمانێكی رۆماننووسی ناوداری ئێرانی عه‌باسی مه‌عروفی یه‌و كارێكی هێجگار قه‌شه‌نگه، هاوكات ئاڵۆز‌و زه‌حه‌مه‌ته، ده‌توانین له كورتترین دێڕدا بڵێین؛ ئه‌م رۆمانه رۆمانی عه‌شق‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی مرۆڤه، به‌تایبه‌ت ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه‌ی پێی ده‌ڵێن ژن. له به‌شێكی پێشه‌كییه‌كه‌یدا هاتووه: " ئه‌م كاره له‌لای من هێجگار جوان‌و جێگای چێژبوو، دوو ساڵ‌ونیوه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیم، به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤ زۆرجار له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ری رۆمانێكدا په‌یوه‌ندی دروستده‌كات‌و ده‌بێته دۆست یا هاوڕێی، لێ من زیاتر رۆشتبووم‌و ببومه شه‌یدای .." ماوه‌ته‌وه بڵێین نوسه‌ر خۆی پێشه‌كی بۆ ئه‌م وه‌رگێڕانه كوردییه نوسیوه‌و ئێمه‌ش له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌یبه‌ینه چاپخانه‌و به‌دیدارتان شاد ده‌بێت.
,01:47
,
2009/3/10 ,
ئه‌م كوڕه ده‌نگێكی نوێ‌و تازه ده‌ركه‌وتوی شیعری كوردییه، من له‌هه‌ندێك ده‌قی چێژ ده‌بینم، كه ئه‌مه نمونه‌ی یه‌كێًك له‌و ده‌قانه‌یه‌تی، عه‌به‌سییه‌تێكی گه‌وره له‌خه‌یاڵی ئه‌م كوڕه‌دا هه‌یه.. پێمخۆشه ئێوه‌ش لێره‌دا شیعرێكی ببین.. تا من دڵنیابم له‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووم‌و سیحری یه‌كجار خوێندنه‌وه‌ی فریوی نه‌داوم..
قاپێك ئاو
ئاریان ئه‌بوبه‌كر
دڵۆپ دڵ‌وپ
تك تك تك
كه هه‌موو ئاوه‌كانی سه‌رزه‌وی ته‌واوبوون
بیر له‌بیێئیشتی به‌لوعه ئه‌كه‌مه‌وه
وه‌ك هه‌ڵدانی سقڵێكی 50000000 كیلۆگرامی بۆ گێڵگه‌یه‌ك لۆكه
كه ئاسمان داخرا
بێته‌مه‌نترنابم له‌كردنه‌وه
تاكاتی ته‌عزێیی به‌رداخێك ئاو نه‌بێت
له‌شه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی دوو ماسیدا
تك تك
تك تك
كه ئه‌م هه‌مو ئاوه رژان
وه‌ك كونجی حه‌مامێك
بیر له‌سك پڕنه‌بوونی تۆ ده‌كه‌مه‌وه له ئاینده‌دا
وه‌ك ده‌نگی لۆچكردنی كاغه‌زێك
درێژه‌ی بابه‌ت...
,21:08
,
2009/3/7 ,
چه‌ند كورتیله شیعرێكی یاسین عومه‌ر ئیبراهیم
ئه‌و بوو به‌م ده‌سته كورتانه‌وه به‌و قاچه كولانه‌وه فڕێیدامه ناو ئه‌م زه‌ریایه و نه‌ڕاندی: هه‌ی به‌دبه‌ختی كورته‌بنه نابێ ته‌ڕیش بیت. به‌لام كاتێك دێیته‌ده‌ر جه‌سته‌ت شه‌لالا له قاچته‌وه ئه‌تكێ ئاو نا بگره خوێن... ***
ژیان چیرۆكێكی بێ راڤه‌یه ئه‌زیزم من هه‌میشه وه‌ك شرووب ته‌ماشای ئه‌كه‌م هه‌روه‌ك مناڵی چاو ئه‌نووقێنم و هه‌ڵی ئه‌ده‌م.. ***
درێژه‌ی بابه‌ت...
,03:03
,
2009/3/3 ,
یوسف نیم‌و وام له‌م بیره تاریك‌و قوڵه‌دا، كه‌س نه‌یخستومه‌ته ئێره‌وه خۆم هاتووم.. زه‌حمه‌تی ده‌رهێنانم مه‌خه‌نه به‌رخۆتان ئه‌گه‌ر ئه‌رك نی‌یه سه‌ری ئه‌و بیره داپۆشن ئه‌و روناكاییه عه‌زێتمده‌كات.. له‌ناوما به‌فر ده‌ستی پێكردووه؛ كڕێوه ده‌كات هه‌موو هه‌ناومی سارد‌وسپی كڕ‌وكپ كردووه.. له دوره ده‌ست سه‌گێگ ده‌قروسكێنێت، داده‌چڵه‌كێم بۆ ئازاری جێ به‌ردێك به ئه‌ژنۆی چه‌پییه‌وه.. ئه‌مشه‌و تــا به‌یانی به‌دیار كه‌روێشكێكه‌وه داده‌نیشم كه ئازاری گوێ یه‌شه ئارامی لێبڕیووه، تاوناتاوێك دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م به‌گوێیدا‌و پێی ده‌ڵێم هه‌بێ‌و نه‌بێ ده‌نگی به‌رزت بیستووه، منیش وام به‌ده‌نگی به‌رز گوێم دێشێت، هه‌ربۆیه‌شه به‌چپه له‌گه‌ڵ خۆمدا قسده‌كه‌م. منیش وه‌ك فروغ به‌م نائومێدییه‌ی خۆم موعتادم.. بیرم ده‌كه‌وێته‌وه رۆژێك ده‌وه‌ستم، بۆ ئه‌ورۆژه‌ی خۆم دڵته‌نگم..
درێژه‌ی بابه‌ت...
,19:01
,
2009/2/25 ,
(پیاسه‌یه‌ك پێكه‌وه.. پیاسه‌یه‌ك به‌ته‌نیا) كتێبێكی نوێی منه كه كه زیاتر له بیست وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌و نامه ده‌گرێته خۆی‌و یانه‌ی قه‌ڵه‌م ئه‌ركی چاپكردنی ده‌گرێته ئه‌ستۆ. له سه‌ر به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌كه نوسراوه: "ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه كتێبی راڤه‌و شیكارییه مێتۆدییه‌كان نی‌یه، هێنده‌ی گواستنه‌وه‌یه‌كی خراپی نیگای سوژه‌یه‌كه له‌مه‌ڕ ئۆبژێتگه‌لێك له‌چاوه‌وه بۆ كاغه‌ز.. سه‌ره‌تای ئه‌م كتێبه به‌شێك له‌و نوسینانه‌یه كه‌له‌م ساڵانه‌ی دوایدا منیان به‌خۆیانه‌وه قاڵكردووه‌و به‌شه‌كه‌ی دواتریش ساتی كورت‌و رۆحی هێنده تایبه‌تی منن، كه له راستیدا نازانم هیچ قسه‌یه‌كیان له‌باره‌وه بكه‌م..!!؟ " ئه‌م كتێبه دووسه‌د لاپه‌ڕه‌یه‌و به تیراژی هه‌زار دانه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌كه‌وێته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران.
,18:31
,
2009/2/21 ,
گۆڕیان!
له بن شاخێكدا بیانشارمه‌وه... گۆڕیان بۆ چییه؟ ئه‌وان هه‌ر جارێك نامرن به‌سه‌ر شان و ملی خۆره‌وه دێنه‌وه به غه‌ریبی چاو ده‌بڕنه ناوچاوی گۆرانیبێژ وا پێ ده‌چێ بیناسنه‌وه. له دوورترین ده‌ریادا بیانشارمه‌وه... له هه‌ركوێیه‌ك بن دێنه‌وه. له گۆڕه‌پانی نیوه‌ڕۆیه‌كی گه‌رمدا وه‌كی دره‌ختێك و ئه‌وان چۆله‌كه‌بن ده‌خزێنه سێبه‌ری گه‌لاكانمه‌وه به‌و دیمه‌نه سوریالییه‌وه، ده‌چم له ده‌رگای خوا ده‌ده‌م به‌ڵكو جێیان بكاته‌وه ئه‌وان به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو مه‌رگه ناگرن نه‌مری ئه‌وه‌ی ناخۆشه: هه‌میشه ده‌بێ زیندوو ببنه‌وه.
,12:13
,
2009/2/19 ,
ته‌وه‌ری چیرۆك‌و نوستالوژیا سه‌ڵاح گوڵ ئه‌ندامی :
كۆمه‌ڵێك چیرۆكنووسمان له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی نوسین‌و زه‌مه‌ن، به‌دیاریكراویش زه‌مه‌نی له‌ده‌ستچوو دواند. به‌وحوكمه‌ی دواجار نووسین له‌ژانرێكی نێو ئه‌ده‌بیاتدا به‌ر له‌هه‌ر شتێك مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ كاتداو به‌تایبه‌تیش چیرۆك كه بۆ خۆی مه‌خلوقێكی مێژووییه، ئه‌وا نوسه‌ره‌كانی كه‌خه‌ریكی نوسینه‌وه‌ی زه‌مه‌نن، له‌هه‌ر كه‌سێكیتر باشتر ده‌توانن زه‌مه‌ن شیبكه‌نه‌وه. به‌گریمانه‌یه‌ك ده‌ستمان پێكرد، ده‌كرێ گریمانه‌ی بونه‌وه‌رێك بكه‌ین ئێستا هاتبێته بوون‌و له‌هه‌مانكاتیشدا توانا نوسین‌و خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت، ده‌توانرێ له‌م بوونه‌وه‌ره داوای چیرۆك بكرێت؟.. یان هه‌ر تێكستێكی سه‌ردی تر؟.. رابردوو.. یاده‌وه‌ری.. نوستالوژیا.. ئه‌مانه چۆن دێنه ناو چیرۆك‌و خۆیان ده‌نووسنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر كه‌مێك مه‌به‌سته‌كه‌م له‌پرسیارێكدا چڕتر بكه‌مه‌وه: لای ئێوه چیرۆك نوسین چه‌ند خۆ نوسینه‌وه‌یه؟ ئێوه چیرۆك ده‌نوسن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕابردوو قوتارتان بكات، یان چیرۆك ده‌نوسن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕینه‌وه رابردوو؟ ئه‌و په‌یوه‌ندیه چۆن پێناس ده‌كه‌ن؟ ئێمه به بێ رابردوو شتێكمان ده‌بێت به‌ناوی چیرۆك؟.
كاركردی نوستالوژیا له‌سه‌ر چیرۆك، قوناغێكه مه‌رج نی‌یه هه‌ر چیرۆك نوسێك بگرێته‌وه، ئه‌و قۆناغه به‌ر له‌وه‌ی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ زه‌مندا بێت، قۆناغێكی رۆحی و ره‌وانیه كه كه‌لین‌و قوژبنه‌كانی ره‌وانی هێندێك چیرۆكنووس ده‌ته‌نێ، له وه‌ها كاتێكدا به‌پێی چۆنێتی ته‌وژمی یادی كۆن، نوسه‌ر یان به ته‌مایه خۆ قوتار بكا یانیش به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه له رابردوو دوور نه‌كه‌وێته‌وه‌و یاده‌كانی به نه‌مری بگه‌یه‌نێ
درێژه‌ی بابه‌ت...
,11:43
,
2009/2/19 ,
شیعرێكی ره‌سول یۆنان و: مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
بەڵێن بدە كەدێیت بەڵام هەرگیز مەیە ئەگەر بێیت هەموو شتێك تێكدەچێت ئیدی ناتوانم بەتاسەوە بەم چەشنە ڕابمێنمە دەریاو شەقامەكان من ڕاهاتووم بەم چاوەڕوانییە بەم گەڕانانە لە ئەسكەلەو وێستگەدا ئەگەر بێیت من چاوەڕوانی كێبم؟؟؟؟
,14:58
,
2009/2/15 ,
(قه‌سیده‌ی عه‌شق)ی به‌ختیار علی قه‌سیده‌یه‌كی درێژ‌و خاوه‌ن قورساییه‌كی تایبه‌ته له‌كاره شیعرییه‌كانی ئه‌م پیاوه‌دا، ئه‌وا لێره‌دا به‌شێكی ده‌یكه‌ینه دیاری كه‌به‌ده‌نگێكی نه‌رم‌و ئارام گوێبیستی ده‌بن..
,05:16
,
2009/2/13 ,
ته‌وه‌ری چیرۆك‌و نوستالوژیا
حه‌مه فه‌ریق حه‌سه‌ن
كۆمه‌ڵێك چیرۆكنووسمان له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی نوسین‌و زه‌مه‌ن، به‌دیاریكراویش زه‌مه‌نی له‌ده‌ستچوو دواند. به‌وحوكمه‌ی دواجار نووسین له‌ژانرێكی نێو ئه‌ده‌بیاتدا به‌ر له‌هه‌ر شتێك مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ كاتداو به‌تایبه‌تیش چیرۆك كه بۆ خۆی مه‌خلوقێكی مێژووییه، ئه‌وا نوسه‌ره‌كانی كه‌خه‌ریكی نوسینه‌وه‌ی زه‌مه‌نن، له‌هه‌ر كه‌سێكیتر باشتر ده‌توانن زه‌مه‌ن شیبكه‌نه‌وه. به‌گریمانه‌یه‌ك ده‌ستمان پێكرد، ده‌كرێ گریمانه‌ی بونه‌وه‌رێك بكه‌ین ئێستا هاتبێته بوون‌و له‌هه‌مانكاتیشدا توانا نوسین‌و خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت، ده‌توانرێ له‌م بوونه‌وه‌ره داوای چیرۆك بكرێت؟.. یان هه‌ر تێكستێكی سه‌ردی تر؟.. رابردوو.. یاده‌وه‌ری.. نوستالوژیا.. ئه‌مانه چۆن دێنه ناو چیرۆك‌و خۆیان ده‌نووسنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر كه‌مێك مه‌به‌سته‌كه‌م له‌پرسیارێكدا چڕتر بكه‌مه‌وه: لای ئێوه چیرۆك نوسین چه‌ند خۆ نوسینه‌وه‌یه؟ ئێوه چیرۆك ده‌نوسن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕابردوو قوتارتان بكات، یان چیرۆك ده‌نوسن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕینه‌وه رابردوو؟ ئه‌و په‌یوه‌ندیه چۆن پێناس ده‌كه‌ن؟ ئێمه به بێ رابردوو شتێكمان ده‌بێت به‌ناوی چیرۆك؟.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,04:56
,
2009/2/13 ,
شیعری فه‌ره‌یدوونی موشیری
وه‌رگێڕانى: ناسر حیسامی
له ماڵی خۆت دانیشتووی چاوت لێیه
له نێو قووڵایی ئۆقیانووسی ((ئارام)) دا
وه‌چه‌و تۆوی فڵان ماسی، هه‌زاران ساڵ به‌رله‌ئێمه
کوێر بووه‌ته‌وه، تێداچووه.
***
له ماڵی خۆت دانیشتووی و ده‌خوێنییه‌وه
تیشکی فیساره ئه‌ستێره
بۆ وه‌ی له کاکێشانی ئێمه تێپه‌ر بێ،
ڕێگایه‌کی سه‌دان ساڵه‌ی به خێرایی خۆی بڕیوه‌و،
له پا‌نایی حه‌وت ئاسمان تێپه‌ریوه ، ڕۆیشتووه.
***
له ماڵی خۆت دانیشتووی و
گه‌لێک هه‌واڵی له‌م چه‌شنه
هه‌موو ڕۆژێ ده‌خوێنییه‌وه و، چاوت لێ یه و ، ئاگات لێیه.
***
به‌ڵام ئاگات له‌وه نی‌یه
وا سێ ڕۆژه
دراوسێکه‌ت تاق و ته‌نیا له ژوورێکدا،
ما ڵاوایی له جیهانی بێ به‌زه‌یی ئێمه کردووه‌و،
پێڵووی چاوی له یه‌ک ناوه.
***
هاوسێ ی نه‌خۆش
هاوسێ ی ته‌نیا
ده‌رمانی نه‌خۆشی دڵی
له پیاڵه‌یه‌ک چکاندووه،
هه‌تا نزیک لێوی بردووه،
به‌ڵام ... جه‌خار !
له‌سه‌ر لێوی دانه‌ناوه.
***
چه‌ند دیمانه به ئاڵۆزی
گۆیای ئه‌وه‌ن
دراوسێکه ، بۆ ئه‌وه‌ی تۆ یان ئێوه ئاگادار بکا
ئه‌وه‌نده‌ی تاقه‌تی هه‌بوو ، هه‌وڵیداوه.
***
دراوسێیه‌ک ئه‌مرۆ ده‌یگوت
- دیاره به ژان و داخه‌وه –
جار‌و بارێک، من سێبه‌ره‌کایم ده‌دیت
له پشت شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌وه، وا بزانم
به مشت له دیواری ده‌دا.
***
یه‌کێکی تر – ئه‌ویش هه‌ر به‌داخه‌وه – ده‌یگوت
منیش ده‌نگێکم لێ ده‌بیست
له پشت ده‌رگاوه،
بێگومان
بۆ ته‌نیایی خۆی ده‌گریا.
,09:12
,
2009/2/12 ,
ئه‌م گۆرانییه یه‌كێكه له‌و گۆرانیانه‌ی هونه‌رمه‌ند كاروان عوسمان كه‌كه‌مترین جار بیستراوه تا ئاستی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی، گورانییه‌كه له شیعری لینگستۆن هیوس و وه‌رگێرانی ریبواره_موسڵح شێخ ئیسلامی_یه که تێیدا هه‌ڵوێستی ئینساندۆستی و سوسیالستی كاروان_ی تێداده‌رده‌که‌وێت. ده‌بێت سوپاسی تایبه‌تی كاك سه‌ردار عه‌بدوڵڵا بكه‌م كه له‌ڕێگه‌یانه‌وه ئه‌م گۆرانییه‌مان به‌ده‌ستهێنا.
,01:28
,
2009/2/8 ,
ئه‌و رۆژه‌ی دریَژ ێ ئه‌پۆشی و كراسه‌كه‌ت تا به‌ر پیَیه من بۆ شه‌وێ شیعری ئاودامان ئه‌نووسم! ئه‌و رۆژه‌ی تۆ كورت ئه‌پۆشی و كراسه‌كه‌ت وا له‌سه‌روو ئه‌ژنۆوه‌یه من بۆ شه‌وێ هۆنراوه‌ی زۆر كورت ئه‌نووسم! له‌راستیدا من ئیستاكه له‌لای تۆیش و له‌لای خۆیشم هه‌ر حه‌زم له‌و شیعره كورت و له‌و كراسه كورتانه‌یه!
,22:12
,
2009/2/7 ,
خۆكوشتن له‌سه‌ر باڵی فلامینگۆ
گوێزانێك وا له‌سه‌رمدا.. هه‌ر راچڵه‌كێم، شوێنێكی خۆم بڕیوه. ئه‌م گوێزانه خۆم دروستمكردووه.. شه وێك نه‌نوستوویت‌و به‌یانی له مێشكتدا هه‌ڵتۆقیبێت. نـــا (29) ساڵی ره‌به‌قه من خه‌ریكی دروستكردنی ئه‌م نه‌شته‌ره‌م. بیرمكرده‌وه هه‌ندێك ته‌لی تێڕامانی زیاده‌ڕه‌وم بپچڕێنم، ئه‌م گوێزانه‌م له مێشكی خۆمدا دروستكرد. كه‌سێك به قادرمه‌كاندا سه‌نگین سه‌نگین.. ته‌پ ته‌پ.. دێته خوارێ‌و من هاوڕیتمی ئه‌و، له خواره‌وه هێواش هێواش بۆ سه‌ره‌وه ده‌فڕم. ده‌زانم دێن قفڵه‌كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، یان راستتر قفڵم ده‌كه‌ن، ئاخر من تا ئێستا ده‌ست‌و پێم نه‌به‌سترابوو، ته‌نیا قفڵی روو له دیوار بووم. هه‌میشه كه دێن، من خۆم به دۆزینه‌وه‌ی مانای ئه‌و میتافۆره‌وه ده‌خڵافێنم، كه به‌ڕاست ئه‌وان له هاتنیاندا ده‌مكه‌نه‌وه، یان قفڵم ده‌كه‌ن؟!
درێژه‌ی بابه‌ت...
,04:00
,
2009/2/6 ,
عه‌تا نه‌هایی
كۆمه‌ڵێك چیرۆكنووسمان له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی نوسین‌و زه‌مه‌ن، به‌دیاریكراویش زه‌مه‌نی له‌ده‌ستچوو دواند. به‌وحوكمه‌ی دواجار نووسین له‌ژانرێكی نێو ئه‌ده‌بیاتدا به‌ر له‌هه‌ر شتێك مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ كاتداو به‌تایبه‌تیش چیرۆك كه بۆ خۆی مه‌خلوقێكی مێژووییه، ئه‌وا نوسه‌ره‌كانی كه‌خه‌ریكی نوسینه‌وه‌ی زه‌مه‌نن، له‌هه‌ر كه‌سێكیتر باشتر ده‌توانن زه‌مه‌ن شیبكه‌نه‌وه. به‌گریمانه‌یه‌ك ده‌ستمان پێكرد: ده‌كرێ گریمانه‌ی بونه‌وه‌رێك بكه‌ین ئێستا هاتبێته بوون‌و له‌هه‌مانكاتیشدا توانا نوسین‌و خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت، ده‌توانرێ له‌م بوونه‌وه‌ره داوای چیرۆك بكرێت؟.. یان هه‌ر تێكستێكی سه‌ردی تر؟.. رابردوو.. یاده‌وه‌ری.. نوستالوژیا.. ئه‌مانه چۆن دێنه ناو چیرۆك‌و خۆیان ده‌نووسنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر كه‌مێك مه‌به‌سته‌كه‌م له‌پرسیارێكدا چڕتر بكه‌مه‌وه: لای ئێوه چیرۆك نوسین چه‌ند خۆ نوسینه‌وه‌یه؟ ئێوه چیرۆك ده‌نوسن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕابردوو قوتارتان بكات، یان چیرۆك ده‌نوسن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕینه‌وه رابردوو؟ ئه‌و په‌یوه‌ندیه چۆن پێناس ده‌كه‌ن؟ ئێمه به بێ رابردوو شتێكمان ده‌بێت به‌ناوی چیرۆك؟.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,03:18
,
2009/2/5 ,
ئازیزانم به خێربێن..
ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م له‌م ماڵه شێواو ته‌نیایه‌ی مندا، ئه‌و ساته كه‌مه‌ی لێره‌ن، لانی كه‌م كه‌شێكی ئارام بگوزه‌رێنن.
درێژه‌ی بابه‌ت...
,02:38
,
2009/2/5 ,